سه‌رۆكی ئاژانسی هه‌واڵگری ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریكا "سی ئای ئه‌ی" ئاشكرای كرد، حكوومه‌تی سه‌رۆك تره‌مپ كار ده‌كات بۆ ئه‌نجامدانی گۆڕانكاری ڕیشه‌یی له سیاسه‌تی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌رامبه‌ر به ڕژێمی فه‌رمانڕه‌وای تاران و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی پاوانخوازییه‌كانی تاران له ناوچه‌كه.
مایك پۆمپیۆ له كۆربه‌ندی ئاسایشی "ئسپن"ی ساڵانه دووپاتی له‌وه كرده‌وه، كه ئێران گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌یه له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له جیهان. به‌شێك له به‌رپرسانی كۆشكی سپی حكوومه‌تی تره‌مپ، حكوومه‌تی باراك ئۆبامای سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن، كه ڕێگه‌خۆشكه‌ر بووه بۆ ئه‌وه‌ی ئێران به ئاسایی و ئاسانی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست په‌ل بهاوێ، ئه‌مه‌ش به‌هۆی پشت به‌ستنی تاران به ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی و هه‌ڵگرتنی ڕێگری مامه‌ڵه‌كردن به پاره‌كانی ئێران له بانكه‌كانی جیهان كه له‌لایه‌ن حكوومه‌تی پێشووی ئه‌مه‌ریكاوه هه‌ڵگیرا.
مایك پۆمپیۆ سه‌رۆكی سی ئای ئه‌ی ئاماژه‌ی دا، گۆڕانكاری گه‌وره له سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا به‌رامبه‌ر ئێران ئه‌نجام ده‌درێ، ده‌توانین پێی بڵێن ستراتیجیه‌تی نوێی واشنتن، یه‌كه‌م هه‌نگاویشمان له‌و سیاسه‌ته نوێیه ده‌ست پێ كردووه و له ناوچه‌كه هاوپه‌یمانییه‌كی به‌هێزمان له‌گه‌ڵ وڵاتانی تر ئه‌نجام داوه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی فره‌وانخوازییه‌كانی تاران.
هه‌روه‌ها گوتی، ئێسته ئێران ده‌یه‌وێ پێگه‌ی خۆی له سووریا به هێز تر بكات و له ڕێی عێراقه‌وه ده‌توانێ به ئاسایی بگاته سووریا، ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌دیش ته‌نیا بووكه‌ڵه‌یه‌كه به ده‌ستی تارانه‌وه، بۆیه ئێران و داعش دژومنی سه‌ره‌كی ئه‌مه‌ریكا له سووریا.