ئامێدی:
"چەند مرۆڤێک" هێرشی دڕندانە بۆ ورچێک دەبەن و دەیکوژن

:: PM:03:52:22/07/2017 ‌


چەند گەشتیارێکی ئامێدی بۆ سەیران کردن دەجنە ناوچەی گیزێ و دوای بەدیکردنی ورچێک لە ناوچەکە هێرشی دەکەنە سەر و بە شێوەیەکی دڕندانە دەیکوژن.

دۆینێ چەند هاووڵاتی سنووری شارۆكەی ئامێدی بۆ سەیران سەردانی دورووبەری گوندی "گیزێ‌" سەربەو شارۆکەیە دەکەن و بە شەو لەوێ دەمێننەوە،لە نیوەی شەودا ورچێک لە نزیک خێوەتەکەیان تێدەپەڕێت سەیرانکەرانیش هێرشی دەکەنە سەر و دەیکوژن، ئەمەیش بووەتە هۆی درووستبونی ناڕەزایەتییەکی بەرفراوان لەو ناوچەیە.

ئەمڕۆ شەموو 22ی تەمووز،عەبدولرەزاق نهێلی یەكێك لە چالاكەوانە ژینگەییەکانی ئامێدی بە "وشە"ی راگەیاند، ورچەكە لە گوندی گیزێی‌ سەر بە بەرێ‌ گارێ‌ لە سنووری شارۆكەی ئامێدی كوژاروە و دواتر ئەو گەنجانە وێنەی ورچە کوژراوەکەیان وەک دەستکەوت و شانازییەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کردووەتەوە.

زیاتر دەڵێ، لە هەرێمی كوردستان دەیان رێكخراوی ژینگەیی و پاراستنی مافی ئاژەڵ بەردەوام داوای پاراستنی ژینگە و مافی ئاژەڵ دەكەن، كەچی لێرە و لەوێ‌ چەندان جۆری ئاژەڵە كێوییەكان دەكوژرێن، ئێستە ئەو رێكخراوانە لە كوێن وبو نایەن بەدوای مافی ئەو ورچە بێ‌ تاوانە بگەرێن؟ ئایا ئەمە گەورەترین تاوان نیە بەرامبەر ژینگە و ئاژەڵە كێویەكان دەكرێت؟

دوای بڵاوکردنەوەی وێنەی خوێناوی ورچەکەی سنووری ئامێدی لە لایەن ئەو گەنجانەوە، ناڕەزایەتییەکی زۆر لەو ناوچەیە درووست بووە و هاوڵاتیان داوا دەکەن لێپێچینەوە بەرامبەر بکەرانی ئەو تاوانە بکرێت و رووبەڕووی یاسا بکرێنەوە.

ئەو چالاکوانە ژینگەییە بەداخبوونی هاوڵاتیانی ئامێدی دووپات دەکاتەوە و رای دەگەیەنێت، كوژرانی ئاژەڵە كێویەكان لە ناوچە شاخاوییەكانی باشووری كوردستان كاریگەری لەسەر ژینگە و هاتنی گەشتیار دەكات و پێویستە هەرچی زووە حكوومەت و وەزارەتی شارەوانی و بەرێوەبەراتیەكانی ژینگەی و و پولیس و رێكخراوە ژینگەییەكان بە ئەركی رێوشوێنی پێویست بگرنە بەر چونكە حكومەت ملیونان دولار بو پاراستنی ژینگە و موچەخۆرانی ژینكە سەرف دەكات كەچی ئەمەش بەرهەمەكەی بێت.

گوندی گیزێ‌ بە دووری 10كم دەكەوێتە رۆژهەڵاتی شارۆكەی ئامێدی لە سنووری پارێزگای دهۆك.

ئامێدی / نەوزاد هلۆری









وشە - هیدایه‌ت جان