غه‌زل مسته‌فا له‌م شوێنه‌ بینراوه‌

:: PM:08:54:24/07/2017 ‌
به‌شداربوویه‌كى كورد ئایدل بەهۆی تێکچوونی بارى تەندرووستی ده‌گه‌یه‌نرێته‌ نه‌خۆشخانه‌.

دوای تەواو بوونی پرۆگرامی "كورد ئایدڵ" هەریەك لە بەشداربووەكان گه‌ڕانه‌وه‌ شوێنی نیشتەجێ بوونی خۆیان و هەریەكەیان بە شێوەیەكی جیاواز كار و چالاكى هونه‌رى ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

غەزەل ڕۆژهه‌ڵاتى كچه‌ به‌شداربووى به‌رنامه‌ى كورد ئایدڵ له‌ واڵى تایبه‌تى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى "ئینستاگرام" له‌ به‌شى "ستۆر"، وێنه‌یه‌كى خۆى له‌ نه‌خۆشخانه‌ بڵاو كردۆته‌وه‌ و هیچ زانیارییه‌كى له‌سه‌ر وێنه‌كه‌ نه‌نووسیووه‌.

غەزەل لە سەردەشت "كوردستانی ڕۆژهەڵات " ەوە بەشداری ئەم پرۆگرامەی كرد و توانی تا كۆتا قۆناغی كورد ئایدڵ بمێنێتەوە، بەڵام نەیتوانی ببێتە كورد ئایدڵ و دەنگی پێویست بەدەست بهێنێت .

پرۆگرامی كورد ئایدڵ یەكەمین بەرنامەی فراوان بوو لە كوردستان بۆ هەڵبژاردنی خۆشترین دەنگ و لە سەرەتاوە 4 هەزار كەس لە چوار پارچەی كوردستان بەشداریان كرد و بۆ قۆناغی كۆتایی تەنها شەش كەس مانەوە و لە ناویاندا "ژیندا" كه‌ خه‌ڵكى كۆبانێ بوو، توانی نازناوی كورد ئایدڵ بەدەست بهێنێت و لە پلەی دووەمیشدا فەرزاد مەهیدینیاش كە بەشداربووی هەورامان بوو لە كوردستانی ڕۆژهەڵاتەوە به‌ده‌ست هێنا.










وشە - محەمەد میران