عه‌ممار حه‌كیم سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئیسلامی دروستكردنی حیزبێكی نوێی راگه‌یاند.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌م 24ى ته‌مووز، عه‌ممار حه‌كیم گوتارى وازهێنانى له ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ئیسلامى له به‌غدا پیشكه‌ش كرد و حزبێكى تر‌ى به ناوى "ره‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانی" راگه‌یاند.
حه‌كیم له گوتاره‌كه‌یدا راى گه‌یاند، پێویستمان به ره‌وتێكی نوێیه كه پڕۆژه‌ی نیشتمانیی پێشكه‌ش بكات، بۆیه ره‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانی راده‌گه‌یێنین.
زیاتر گوتى، له عێراقدا ده‌بێت كۆتایی به گه‌نده‌ڵی بهێندرێت و سامانی عێراق به شێوه‌یه‌كی یه‌كسان دابه‌ش بكرێت.
عه‌ممار عه‌بدولعه‌زیز موحسین حه‌كیم له ساڵی 1971 له دایكبووه، كوڕی كه‌سایه‌تی دیاری سیاسی عێراقی، عه‌بدولعه‌زیز حه‌كیم-ه، كه ئه‌ویش كوڕی مه‌رجه‌عی دیاری شیعه‌كان موحسین حه‌كیم-ه، كه له ساڵی 1970 كۆچی دوایی كردووه.
ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئیسلامی له په‌رله‌مانی عێراقی فراكسیۆنێكی به‌نێو (مواتن) هه‌یه، خاوه‌نی 30 كورسی په‌رله‌مانییه.
حه‌كیم پێشتر چه‌ند جارێك سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان كردووه و له‌گه‌ڵ حزبه سیاسییه‌كان كۆبۆته‌وه كه زۆرترین سه‌ردانى به‌مه‌به‌ستى پرۆژه‌ى نیشتمانیی عێراق بووه.