ئاسن یه‌كێكه له گرنگترین ماده‌كانی له جه‌سته‌دا هه‌یه، كه‌میی ئاسن ده‌بێته هۆی زیانێكی زۆر بۆ جه‌سته و نه‌مانی توانا و وزه.
''هانز میشائیل مولنفیلد'' پزیشكی به‌ناوبانگی ئه‌ڵمانی، له‌باره‌ی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ی له‌سه‌ر هۆكاره‌كانی كه‌مبوونی ئاسن له جه‌سته‌ی مرۆڤدا كردبووی، گوتی: كه‌میی ئاسن ده‌بێته هۆی ماندوبوون و به‌رده‌وام هه‌ست به بێزاری و هیلاكی، هه‌روه‌ها قڵیشانی لێو و هه‌ڵوه‌رینی قژ و شكان و ته‌نكبوونه‌وه‌ی نینۆك.
هه‌ر كاتێك هه‌ستت كرد یه‌كێك له‌م خه‌سڵه‌تانه‌ت تێدایه، پێویسته به زووترین كات سه‌ردانی پزیشكی تایبه‌ت بكه‌یت بۆ پشكنینی خوێن و ڕێژه‌ی هیمۆگلۆبین له جه‌سته‌دا.
هۆكاری كه‌میی ئاسن ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ تێكچوونی سیسته‌می خواردن، له ئافره‌تانیشدا خراپی سووڕی مانگانه، ئه‌مانه كاریگه‌رییه‌كی زۆریان هه‌یه له تێكچوونی باری ته‌ندروستیی مرۆڤ.
بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كه‌میی ئاسن، پێویسته گرنگی به ئه‌و خۆراكانه بده‌ین كه ده‌وڵه‌مه‌ندن به ئاسن، وه‌ك گۆشتی سوور، شه‌ربه‌تی مێوژ و ترێ، به شێوه‌یه‌كی گشتی ڕێكخستنی سیسته‌می خواردن یارمه‌تیده‌رێكی گرنگه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕێژه‌ی پێویستی ئاسن له جه‌سته‌دا.
ئه‌و كه‌سانه‌ش كه سیسته‌می خواردن كار ناكاته سه‌ر ڕێكخستنه‌وه‌ی ئاسنه‌كه‌یان، پێویستیان به به‌كارهێنانی ده‌رمان هه‌یه به پێی ئه‌و ڕێژه ئاسنه‌ی كه لێیان بڕاوه.