توێژینه‌وه‌یه‌كی به‌ڕیتانی سه‌لماندی كه زیاتر له دوو سه‌عات ئۆتۆمبێل لێخوڕین، كاریگه‌رییه‌كی نه‌رێنی له‌سه‌ر زیره‌كیی هه‌یه، هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆی له‌ناوچوونی خانه‌كانی مێشك.
توێژه‌ران گوتیان له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتووه له كاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل، مێشك به شێوه‌یه‌كی كه‌متر و خاوتر ئیش ده‌كات، وه‌ك له ڕۆژنامه‌ی ''ده‌یلی مه‌یلی'' به‌ریتانیدا هاتووه، ئه‌م توێژینه‌وه‌یه بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ له‌سه‌ر زیاتر له نیو ملیۆن كه‌س تاقی كراوه‌ته‌وه، ته‌مه‌نیان له نێوان 37 بۆ 73 ساڵ بوو، 93 هه‌زار كه‌سیان له‌وانه بوون كه ڕۆژانه دوو بۆ سێ سه‌عات زیاتر ئۆتۆمبێل لێده‌خوڕن.
ده‌ركه‌وت ڕێژه‌ی چالاكبوونی مێشك و زیره‌كی و توانای بیركردنه‌وه‌یان زۆر كه‌متر و هێواشتره له‌و كه‌سانه‌ی كه‌متر ئۆتۆمبێل لێده‌خوڕن، یان هه‌ر ئۆتۆمبێلیان نییه.
''كیشان باكرانیا'' شاره‌زای شیكاری نه‌خۆشی له زانكۆی ''لێسته‌ر'' له‌مباره‌یه‌وه گوتی: ''ئۆتۆمبێل لێخوڕین بۆ ماوه‌ی زیاتر له سێ سه‌عات، زیانێكی زۆر به دڵ ده‌گه‌یه‌نێت''
زیاتر گوتی: ''ئه‌و زیانه‌ی به مێشكی ده‌گه‌یه‌نێت وا ده‌كات له ماوه‌ی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلدا چالاكی مێشك كه‌م بكات و ببێته هۆی له‌بیرچوونه‌وه''.