له شه‌قامى 100مه‌ترى شارى هه‌ولێر گه‌نجێك كه كرێكارى ئه‌ندازه‌ى پاركه‌كانه ئۆتۆمبێلێك لێی ده‌دات و گیان له ده‌ست ده‌دات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 26ى ته‌مووز، پۆلیسى هه‌ولێر راگه‌یه‌نراوێكى بڵاو كرده‌وه و راى گه‌یاندووه كه ئه‌مڕۆ پۆلیس ئاگه‌داركرانه‌وه به بوونی ڕووداوێكی هاتوچۆ له شه‌قامی ۱۰۰مه‌تری نزیك پیشه‌سازی باشوور.
زیاتر روون كراوه‌ته‌وه كه له رووداوه‌كه‌دا ئۆتۆمبێلێك كه شوفێره‌كه‌ی ئافره‌ته خۆی له كرێكارێكی ئه‌ندازه‌ی پاركه‌كان داوه و كرێكاره‌كه گیانى له ده‌ستداوه.
به گوێره‌ى راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ى پۆلیس، كرێكاره‌كه ناوی "بێستون محه‌مه‌د ئه‌بابه‌كر"ه و ته‌مه‌نی 30 ساڵه، ئێسته دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه بۆ ئه‌م ڕووداوه كراوه‌ته‌وه.
ئه‌وه له كاتێكدایه كه به‌پێى راپۆرتى ساڵى رابردووى ده‌سته‌ى مافى مرۆڤى هه‌رێمى كوردستان ره‌وشی كرێكاران له ماوه یه‌ك ساڵدا خراپ بووه و له‌و ماوه‌یه‌دا 64 كرێكاری بیانی و ناوخۆی له‌كاتی كاركردندا گیانییان له ده‌ست داوه.