ئەم خواردنەوانەی چەوری سك دەتوێننەوە و كێش كەم دەكەنەوە

:: PM:04:22:27/07/2017 ‌

خەڵك پێیان وابوو ئەگەر بتەوەێ كێشت كەم بكات دەبێ مۆز تەرك بكەیت، بەڵام لە توێژینەوەیەكی زانستیدا سەلمێندراوە كە ئەم قسانە دوور لە راستین و مۆز سەرچاوەیەكی بە سوودە بۆ دابەزینی كێش، وە مۆز كاریگەرییەكی باشی هەیە بۆ ئەو كەسانەی كە پێڕەوی سیستەمێكی خۆراكی تەندروست دەكەن.

 پێكهاتەی مۆز پرە لە پۆتاسیۆم كە ئاوی زیاد لە لەشدا ناهێڵێت و یەك مۆز ٤٥٠ میلیگرام پۆتاسیۆمی تێدایە و خواردنی مۆزێك لە رۆژێكدا بەرگری ناوەكی بۆ لەش دابین دەكات، لەبەر دەوڵەمەندی مۆز بە سوكەرۆز و فرەكتۆز و گلوكۆز وەك سەرچاوەیەكی وزە كار دەكات، مۆز لە زۆر دەرماندا بەكار دەهێندرێت بۆ تواندنەوەی چەوری و زیادكردنی ڤیتامینەكانی لەش.

ئەمەش سێجۆر خواردنەوە كە بۆ كێش كەمكردنەوە بە سوودن:

یەكەم/ مۆز و رەگی كەتان.

پێكهاتەكان:

*یەك پرتەقال.

*یەك مۆز.

*دوو كەوچك رەگی كەتان.

*دوو كەوچك شیر.

دووەم/ تێكەڵەی تەندروستی.

پێكهاتەكان:

*یەك كەوچكی گەورە هەنگوین.

*یەك مۆز.

*نیو پەرداخ ئاو.

*یەك زەنجەفیل.

*یەك كوپ ترێ.

سێیەم/ مۆز و سپێناغ.

پێكهاتەكان:

*یەك مۆز.

*٢٠٠ گرام سپێناغ.

*یەك كەوچكی گەورە هەنگوین.

چۆنیەتی ئامادەكردنی سێ شەربەتەكەی سەرەوە، بە شێوەیەكی ئاسایی پێكهاتەكان تێكەڵ بكە بە خەڵات و بە ساردی بیخۆرەوە رۆژانە دوو بۆ سێ پەرداخ.


سەرچاوە/ getholistichealth.com



 




وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان