كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگەی هەولێر دواخرا

:: PM:08:14:31/10/2016 ‌



بڕیار وابوو سبەی سێشەمم، كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر بەسەرۆكایەتی عەلی ڕەشید كۆبوونەوەی ژمارە 42 ئەنجام بدرێت بەڵام ئەم كۆبوونەوەیە دواخرا بۆ ڕۆژی پێنج شەمە .

كۆبوونەوەكەی ئەنجوومەنی پارێزگەی هەولێر لەسەر ڕێكخستنی خێرایی لێخورین بوو لە دوو شەقامی سەرەكی هەولێر كە بریتین لەشەقامی كۆییە‌ و شەقامی هەولێر پیرمام كە داوا كرابوو لەلایەن بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر خێرای شەقامی هەولێر تاكو كەسنەزان بكرێت بە 60 و شەقامی هەولێر پیرمام لە 80 وە بكرێتە 100 .

سەبری عیسمەت ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگەی هەولێر بە "وشە"ی ڕاگەیاند كە كۆبوونەوەكە بەهۆی بوونی چەند پێشهاتێك دواخرا بۆ ڕۆژی پێنج شەمە و ئەم كۆبوونەوەیەش لەسەر داوای بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی هەولێرە .

مەریوان پیرباڵ بەڕێوبەری ڕاگەیاندن لە ئەنجوومەنی پارێزگەی هەولێر بە "وشە"ی ڕاگەیاند " كۆبوونەوەكە دواخرا بۆ ڕۆژی پێنج شەمە و ئەو ڕۆژە بابەتی سەرەكی وەكو خۆی دەمێنێتەوە هەمان پەیڕەو و بەرنامەی ڕۆژی سێشەمە دەخرێتەوە كار".

ئەنجوومەنی پارێزگەی هەولێر خاوەنی 31 ئەندامە و 25 ئەندامی حزبەكان و 6 ئەندامیشی كەمە نەتەوایەتیەكان پێكهاتەكەین .



رامیار جواد



وشە - ڕێبین محه‌مه‌د