له ماوه‌ى دوو ڕۆژى ڕابردوودا، كچێك و كوڕێكی دانیشتوى شارى سلێمانى گیانیان له ده‌ست داوه، پۆلیسى سلێمانیش ده‌ڵێت، كچه‌كه له ماڵ چوه‌ته ده‌ره‌وه و دواتر گیانى له ده‌ستداوه، هاوڵاتیه‌كه‌ش به‌هۆى لێدانى غازه گیانى له ده‌ستداوه.
نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د گوته‌بێژى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، له گه‌ڕه‌كى ئاشتى شارى سلێمانى له نزیك قوتابخانه‌ى بڵند، كچێكى ته‌مه‌ن 15 ساڵه دواى ئه‌وه‌ى له ماڵ چووه‌ته ده‌ره‌وه، دواتر گیانى له ده‌ست داوه.
زیاتر گوتی: دواى ئه‌وه‌ى هێزه‌كانى پۆلیس گه‌شتونه‌ته شوێنى ڕووداوه‌كه و له دواى لێكۆڵینه‌وه‌ى ورد له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه، ده‌ركه‌وتووه ئه‌و كچه جه‌ڵته لێى داوه و ده‌ستبه‌جێ گیانى له ده‌ست داوه.
هه‌روه‌ها له لایه‌كى تره‌وه، له گه‌ڕه‌كى ئازادى شارى سلێمانى هاوڵاتیه‌ك له ماڵه‌كه‌ى خۆى به‌هۆى لێدانى غاز له ناو بیرى ئاودا گیانى له ده‌ست داوه.
ئاماژه‌ى دا، ئه‌و هاووڵاتییه ناوى "س،ن" و ته‌مه‌نى 31 ساڵه و دواى لێكۆڵینه‌وه ده‌ركه‌وتوه له كاتى سه‌رقاڵبونى بۆ چاككردنه‌وه‌ى بیرى ئاوه‌ى ماڵى خۆیان به‌هۆى غازه‌وه گیانى له ده‌ست داوه.
سلێمانى/ هۆشیار عه‌لى