به گیراوه‌یه‌ك ده‌توانیت ڕزگارت بێت له ورگی شۆڕ، وه‌ك نمایشكار و وه‌رزشوانه‌كان ده‌ربكه‌ویت.
خانمان دووچاری تێكچوونی جه‌سته‌یان ده‌بن، به بوونی چه‌وری و قه‌ڵه‌ویی، ورگیان شۆڕ و ناشیرین ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌مه‌ش به هۆی زۆرخۆری و خواردنی چه‌وری و شیرینییه‌وه ده‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی ڕزگارت بێت له‌و دیمه‌نه‌ی جه‌سته‌ت و ورگه شۆڕه‌كه‌ت، له‌گه‌ڵ مه‌شقكردن و چاككردنی سیسته‌می خۆراكییه‌كه‌ت، ده‌ست بكه به خواردنی ئه‌م گیراوه‌یه و بڕێكی زۆر له ئاو، یارمه‌تیده‌رن له چاكبوونه‌وه‌ی ورگت و توانه‌وه‌ی چه‌وری زیاده له ماوه‌یه‌كی كوردتدا.
جیا له‌و ده‌رمانانه‌ی پڕن له ماده‌ی كیمیایی زیانبه‌خش كه بۆ لاوازبوون به‌كار دێت، به‌م گیراوه سروشتییه خۆت ڕزگار بكه له ورگی شۆڕ:
پێداویستییه‌كان:
دوو كه‌وچكی چا زیره
دوو كه‌وچك هه‌نگوین
ئاوی نیو لیمۆ
یه‌ك كووپ و نیو ئاو
ئاماده‌كردنی:
له تاوه‌یه‌كدا ئاوه‌كه و زیره‌كه تێكه‌ڵ بكه و بیخه سه‌ر ئاگر، بۆ ماوه‌ی پێنج خوله‌ك تێكی بده، ماوه‌یه‌ك به جێی بهێڵه پاشان هه‌نگوین و لیمۆكه‌ی له‌گه‌ڵ تێكه‌ڵ بكه، بیخۆره‌وه.
هه‌موو به‌یانییه‌ك به گه‌رووی خاڵی و سكی برسێتی بیخۆ، بۆ ماوه‌ی مانگێك به‌رده‌وام به له‌سه‌ری، به زووترین كات ده‌بیته خاوه‌نی جه‌سته‌یه‌كی ڕێك و وه‌رزشی.