له شاری هه‌ولێر پیاوێك ماوه‌ی نزیكه‌ی ساڵێكه ژن و سێ منداڵه‌كه‌ی جێ هێشتووه و به پێی قسه‌ی ژنه‌كه‌ی بێت، له توركیا له‌گه‌ڵ پیاوێكی "دووڕه‌گه‌زدا" ده‌ژیت، ماڵی خه‌زووری ئه‌و ژنه‌ش ئێسته بووكه‌كه‌یان و سێ نه‌وه‌كه‌یان له ماڵه‌كه‌ی ده‌ركردووه و ده‌ڵێن، ده‌بێت ئه‌و ژنه خۆی داوای ته‌ڵاق بكات.
چیرۆكه‌كه لێره‌وه ده‌ست پێ ده‌كات، "نادیه" ژنێكی ته‌مه‌ن 35 ساڵه خاوه‌نی كچێك و دوو كوڕه، ماوه‌ی 12 ساڵه هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ "دیار"دا كردووه، به‌ڵام هاوسه‌ره‌كه‌ی دوای ده‌ستكردن به كاری كۆمپانیا و گه‌شتكردنى، ئیتر بڕیار ده‌دات به یه‌كجاری له توركیا بژیت و نه‌گه‌ڕێته‌وه.
نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی "دیارى هاوسه‌رى نادیه" كێشه‌كانی نادیه گه‌وره ده‌كات و ماڵی خه‌زووریشی له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا ده‌ری ده‌كه‌ن.
لێره نادیه بۆ "وشه" قسه ده‌كات و ده‌ڵى، ته‌مه‌نم 23 ساڵ بوو هاوسه‌رگیریم له‌گه‌ڵ دیار كرد، سه‌ره‌تا ژیانمان به شێوه‌یه‌ك خۆش بوو هه‌رگیز پێشبینم نه‌ده‌كرد من له‌و ڕۆژه خۆشانه‌دا ده‌ژیم.
"دیار باشترین پیاو بوو ئه‌وه‌نده باش بوو بۆ من، ماڵی باوكی پێیان ده‌گوت تۆ ژنه‌كه‌ت ده‌په‌رستی، بۆیه كه‌سیان پێوه‌ندییان له‌گه‌ڵیدا باش نه‌بوو، هه‌میشه‌ش هه‌وڵیان ده‌دا كێشه بخه‌نه نێوانمان". نادیه واده‌ڵێ.
زیاتر ده‌ڵێت، نزیكه‌ی 10 ساڵ من و دیار و منداڵه‌كان زۆر بێ كێشه بووین، به‌ڵام كاتێك خه‌زوورم له كۆمپانیاكه‌یدا به ده‌ستی دیار و تووشی گه‌شتكردن بوو، ئیتر هه‌موو شتێك تێك چوو.
ماڵی باوكی نادیه و دیاریش له دوو خێزانی گه‌وره و ده‌وڵه‌مه‌ندی شاری هه‌ولێرن، وه‌ك نادیه باسی لێ ده‌كات، له رووی ئابوورییه‌وه گوزه‌رانیان زۆر باش بووه، مێرده‌كه‌ی ناچار نه‌بووه بۆ كار بچێته توركیا، به‌ڵام ماڵی باوكی كۆڵیان لێ نه‌داوه.
نادیه ئاماژه به‌وه ده‌كات كه چه‌ندان جار خه‌زووری پێی گوتووه ده‌بێت ڕۆژێك له ڕۆژان كوڕه‌كه‌ی وا لێ بكات كه نادیه ته‌ڵاق بدات.
نادیه نایشارێته‌وه كه له ماڵی خه‌زووریدا ته‌نیا پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ خه‌سوویدا باش بووه، به‌ڵام خه‌زوور و شووبراكانی هه‌میشه له ململانێدا بوون له‌گه‌ڵیدا، له كاتی ده‌ركردنیشی له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا، ته‌نیا خه‌سووی فریای كه‌وتووه، به هۆی ئه‌و یارمه‌تییه‌ی خه‌سووشی داویه‌تی بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگێك خه‌سووی ماڵی جێ هێشتووه.
نادیه باسی چۆنیه‌تیی گۆڕانی مێرده‌كه‌ی و ده‌ركردنی له ماڵه‌كه‌یدا ده‌كات، "خه‌زوورم دوو كۆمپانیای هه‌بوو به زۆر دیاری كرد به به‌ڕێوه‌به‌ری یه‌كێك له كۆمپانیاكانی، دیار پێویستی نه‌بوو، چونكه خۆی كاری هه‌بوو و ژیانیشمان زۆر بێ كه‌موكوڕی بوو، به‌ڵام باوكی پلانی دانابوو ده‌بواو جێبه‌جێی بكات. گه‌شتكردنى به‌رده‌وامى بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات خێزانه‌كه‌می تێك دا، چونكه جار هه‌بوو له سێ مانگدا ته‌نیا هه‌فته‌یه‌ك ده‌گه‌ڕایه‌وه، ئه‌وكاته‌شی به ته‌واوی بۆ ئێمه نه‌بوو".
نادیه ده‌ڵێ، چه‌ندان جار له ڕێی براكانییه‌وه دیارى ئاگه‌دار كردووه‌ته‌وه كه ئیتر خوشكه‌كانیان و منداڵه‌كانی پشتگوێ نه‌خات، به‌ڵام گوێی نه‌داوه به‌و قسانه تا ئه‌و ڕۆژه‌ی نادیه و منداڵه‌كانی له ماڵه‌كه‌ی ده‌رده‌كرێن.
چیرۆكى ژیانى نادیه به‌و كۆمه‌ڵه كێشه‌وه به‌رده‌وامى ده‌بێت، تا رۆژێكیان دوای ماوه‌یه‌ك له بێ هه‌واڵی، خه‌زوور و دوو شووبرای نادیه بانگ ده‌كه‌ن و پێى ده‌ڵێن كوڕه‌كه‌یان ئه‌وى ناوێت و داواى لێ ده‌كه‌ن له دادگا داوای جیابوونه‌وه بكات.
دوای چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له ده‌ركردنى نادیه له‌لایه‌ن ماڵى خه‌زوورییه‌وه، له ڕێی هاوڕێیه‌كی مێرده‌كه‌یه‌وه نادیه ده‌زانێت كه مێرده‌كه‌ی له توركیا له‌گه‌ڵ پیاوێكی "دووڕه‌گه‌زدا" ده‌ژیت. نادیه نایشارێته‌وه كه سه‌ره‌تا بڕوای نه‌كردووه، به‌ڵام دواتر براكانی به دواداچوونیان بۆ بابه‌ته‌كه كردووه و دڵنیا بوون.
نادیه ئێسته وێنه و ڤیدیۆی مێرده‌كه‌ی له لایه كه له‌گه‌ڵ ئه‌و پیاوه دووڕه‌گه‌زه و چه‌ند كچێكی تریشدایه، به‌ڵام له‌به‌ر منداڵه‌كانی ڕازی نه‌بوو نیشان بدرێن.
ئێسته نادیه له ماڵی باوكی ده‌ژیت و ده‌ڵێت، هه‌ر بینینێكی منداڵه‌كانم مردنێكه، بیركردنه‌وه له‌وه‌ی بێ باوكی په‌روه‌رده‌یان بكه‌م ئه‌سته‌مه.
نادیه باس له‌وه ده‌كات، ئه‌و چاوه‌ڕوانی مێرده‌كه‌ی ده‌كات تا ده‌بێته‌وه به‌و كه‌سه‌ی جاران و ده‌گه‌ڕێته‌وه ناویان و هه‌رگیز داوای جیابوونه‌وه ناكات.