وه‌زیرى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان راى گه‌یاند، له چوارچێوه‌ى پرۆسه‌ى چاكسازى له وه‌زاره‌ته‌كه‌دا چه‌ندان به‌ڕێوه‌به‌ر به‌هۆى ناشه‌فافى لا دراون و ده‌ركه‌وتووه پێشتر بڕى دوو ملیار دینار وه‌ك مووچه‌ى تایبه‌ت بۆ خه‌ڵكى حزبى و كه‌سانى تر‌ى خه‌رج كراوه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م دووى ئاب، كۆنفرانسێكى تایبه‌ت به چاكسازییه‌كانى وه‌زاره‌تى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به ئاماده‌بوونى لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان به‌ڕێوه چوو.
به پێى ئه‌و سیسته‌مه‌ى كه له وه‌زاره‌تى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دایناوه چاكسازى ده‌كرێت له مووچه‌ى كه‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان و سیسته‌مى وه‌زاره‌ته‌كه، به‌ڵام وه‌زیرى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تی ره‌تى ده‌كاته‌وه كه چاكسازییه‌كان له مووچه‌ى كه‌مئه‌ندامانه‌وه ده‌ستى پێ كردبێت.
له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كانى چاكسازى له‌م وه‌زاره‌ته‌دا، د. محه‌مه‌د هاودیانى وه‌زیرى كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به "وشه"ى راگه‌یاند، بێگومان ئه‌و پرۆسه چاكسازییه‌ى له وه‌زاره‌ته‌كه‌دا ده‌ستى پێ كردووه له كه‌مئه‌ندامانه‌وه نییه، به‌ڵكو پێشتر چه‌ندان چاكسازى له وه‌زاره‌ته‌كه‌دا ئه‌نجام دراوه.
زیاتر گوتى، له سه‌ره‌تاى ده‌ست به‌كاربوون 18 كه‌س كه پله‌ى تایبه‌ت و جۆراوجۆرى تێدابوو ده‌وامیان نه‌ده‌كرد و دواتر به بڕیار مووچه‌كانیان راگیرا و راژه‌ى خۆیان گواسته‌وه، به‌ڵام پێنج كه‌س له‌وانه كۆتا به راژه‌كه‌یان هێنرا.
روونى كرده‌وه كه له چوارچێوه‌ى پرۆسه‌ى چاكسازى له وه‌زارته‌كه‌دا چه‌ندان به‌ڕێوه‌به‌ر به هۆى ناشه‌فافى گۆڕاون و دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر به هۆى ناشه‌فافى به‌ڕێوه‌به‌رێكى تر له كاره‌كه‌ى لادرا.
وه‌زیره‌كه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاشكراى كرد، ئێسته چه‌ندان كه‌یسى لێكۆڵینه‌وه‌ى له‌سه‌ر فه‌رمانبه‌رانى وه‌زاره‌تى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى له دادگاكانى لێكۆڵینه‌وه‌دان.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا هاودیانى گوتى، وه‌زاره‌تى كار پێشتر به‌بڕى دوو ملیار دینار وه‌ك مووچه‌ى تایبه‌ت بۆ خه‌ڵكى حزبى و كه‌سانى تر‌ى خه‌رج ده‌كرد، به‌ڵام ئه‌و مووچانه ته‌واویان راگیراون.
له‌باره‌ى رێژه‌ى خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان و پشكنین بۆیان محه‌مه‌د هاودیانى باسى له‌وه كرد كه پێشتر 240 هه‌زار مووچه خۆر هه‌بووه كه به‌شێكى زۆر له ده‌ره‌وه‌ى رێنوێنییه‌كانى وه‌زاره‌ت بوون و دواى چاكسازى و پشكنین ده‌ركه‌وت كه ته‌نیا هه‌زار كه‌س له‌وانه پێوسته مووچه‌خۆر بن، كه نزیكه‌ى 30%ی مووچه‌خۆره‌كان جێگیر بوون.
وه‌زیره‌كه‌ى حكوومه‌ت گوتى، له كاتى پشكنینى كه‌مئه‌نداماندا ده‌ركه‌وتووه خه‌ڵك ناوى وه‌ك كه‌مئه‌ندام نووسراوه به ڕێژه‌ى 80%، به‌ڵام دواى پشكنین هه‌ر كه‌مئه‌ندامیش نه‌بووه.
ئه‌وه له كاتێكدایه كه ئه‌مساڵ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له چوارچێوه‌ى چه‌ند وه‌زاره‌تێك به مه‌به‌ستێكى كه‌مكردنه‌وه‌ى دوو مووچه‌ی ده‌ستى پێ كرد و له هه‌ندێك وه‌زاره‌ت تا ئێسته به‌رده‌وامه.