ڕەشەبا ئەندامانی خێزانێكی كوردی كردە قوربانی

:: PM:12:40:01/11/2016 ‌

لە شاری "پیرانشار"ی رۆژهەڵاتی  كوردستان، بەهۆی هەڵكردنی رەشەبایەكی توندەوە، دیوارێك داڕما و ژن و مێردێك بوون بە قوربانی.

ئەمڕۆ سێشەم، یەكی تشرینی دووەم/نۆڤەمبەر ماڵپەڕی "پیرانشار" رای گەیاند، بەهۆی هەڵكردنی رەشەباوە لە پیرانشار، لە گوندی سیلوەی سەر بەو شارە، ژن و مێردێك لەكاتی گەڕانەوەیان بۆ ماڵەوە بەژێر دیوارێكی رۆیشتوون و لەو كاتەدا دیوارەكە رووخاوە.

زیاتر روونی دەكاتەوە، دیوارەكە بەسەر ئەو دوو هاوسەرەدا دەڕووخێت و بەهۆیەوە ژنەكە لەڕێوە گیانی لە دەست دەدات و پیاوەكەیش بە پەلە دەگەیەندرێتە نەخۆشخانە.

هاوكات لە ورمێ بەهۆی رەشەباوە، دیوارێك لە نزیك مزگەوتی لوتفعەلیخان رووخا و هاووڵاتییەك كە بەوێدا تەپەڕیوە، كەوتووەتە ژیر دیوارەكە و بە قورسی بریندار بووە.

پارێزگاری ورمی و بەڕێوەبەرانی بەرگریی شارستانی هۆشداری دەدەنە هاووڵاتییانی ئەو پارێزگایە، تا كەوتنی ئەو رەشەبایەی لە ئێوارەی سێشەم، 31ی تشرینی یەكەم/ئۆكتۆبەرەوە هەڵی كردووە، بەبن دیواری كۆن و ئەو خانووانەدا نەڕۆن كە لەژێر كاركردندان و داوایش دەكات تا بۆیان دەكرێت خەڵك لە ماڵەكانیان نەیەنە دەرەوە.

پیرانشار سنووری رۆژهەڵاتی كوردستان و باشووری كوردستانە و سەر بە پارێزگای ورمییە، لەڕووی زاراوەوە سەر بە ناوچەی موكریانە و بەپێی ئاماری فرەرمی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە ساڵی 2011 ژمارەی دانیشتوانی نزیكەی 70 هەزار كەسە.

سەرچاوە/ پیرانشار نیوز- ئیرنا


وشە - هیدایه‌ت جان