ساڵیادی 97 ساڵەی تەمەنی بە پارێزگەبوونی هەولێرە

:: PM:06:17:01/11/2016 ‌

شاری هەولێر یەكێكە لە شارە دێرینەكانی سەر ڕووی زەوی كە تاكو ئێستا ژیان تیایدا بەردەوامە ئەمڕۆ سێشەمم، ڕێكەوتی 1/11/2016 تەمەنی هەولێر لەوكاتەی كراوەتە پارێزگە دەبێتە 97 ساڵ .

شاری هەولێر لە ڕێكەوتی 1/11/1919 لەلایەن سوپای بەریتانیاوە وەكو پارێزگارێكی عێراق بڕیاری بە پارێزگار بوونی بۆ دەرچوو .

*ساڵی (1921ی زایین) لەدوای دروستبوونی حكوومەتی عێراق و لكاندنی كوردستانی باشوور بەدەوڵەتی عێراق، هەولێر كرایە موتەسەرفییەت و (ئەحمەدە فەندی عوسمان) یەكەم موتەسەریف (پارێزگار)ی هەولێر بووە.

- ساڵی (1858ی زایینی) شارەوانی هەولێر دامەزراوەو یەكەم سارۆكی شارەوانی (حاجی ئەحمەد ئاغای عەبدولوەهاب) بووە.


- ساڵی (1913ی زایینی) یەكەم شەقام لەنێو شاری هەولێر قیرتاوكراوە.



- ساڵی (1928ی زایینی) یەكەم یانەی فەرمانبەران لەهەولێر كراوەتەوە.



- ساڵی (1932ی زایینی) و بۆ یەكەمجار كارەبا گەیشتە شاری هەولێر.



لە ڕووی جوگرافیەوە دەكەوێتە نێوان هێلی پانی(35.45-37) و هێلی دریژێ(43-45) شوێنەكەی بەوەجیا دەكرێتەوە كە دەكەوێتـە ناوچەیەكی لولپەڕی لێوار ناوچەیەكی چیایی باكوری رۆژهەڵات لەلایەك و ناوچەیەكی دەشتاییلە باشووری رۆژئاوا لەلایەكی تر، بەرزترین ناوچەی شار گەڕەكی قەڵایە كە دەگاتە 414 مەتر لەسەرووی دەریا.

بەشێوەیەكی گشتی شار دەكەوێتە ناوەڕاستی گردۆڵكەیەكی پان و پێیدەگوترێت دەشتی هەولێر و بەرزاییەكەی دەگاتە390 مەتر لە ئاستی رووی دەریا.

سنووری دەشتی هەولێر لەلای رۆژئاوا نزیكە لەرووباری دیجلەو بریتیە لەبەرزاییەكانی چیای قەرچۆغ بەدووری 50كم لەپێگەیشتنی رووباری زابی بچووك بەرووباری دیجلە.

رامیار جواد



وشە - ڕێبین محه‌مه‌د