ژماره‌ی ئه‌و حاجییانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه تا ئێسته گه‌یشتوونه‌ته وڵاته‌كه، نیو ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاندووه و چاوه‌ڕێ ده‌كرێ ژماره‌ی ئه‌مساڵ پێوانه‌یی بێت.
به پێی ئاماری تا ڕۆژی پێنجشه‌می وه‌زاره‌تی حه‌ج، ژماره‌ی ئه‌و جاجیانه‌ی گه‌یشتوونه‌ته وڵاتی سعوودیه، 528 هه‌زار و 846 كه‌س بووه، ئه‌مه‌ش به به‌راورد به ساڵی پارت، زیاتر له 65 هه‌زار حاجی زیادی كردووه كه ده‌كاته به‌رزبوونه‌وه به ڕێژه‌ی 14٪.
به‌هۆی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی مزگه‌وتی شاری مه‌كه‌وه، ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك بوو ڕێژه‌ی حاجیانی ماڵی خوا كه‌م كرابووه‌وه، به‌ڵام ئه‌مساڵ له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونی به‌شێكی زۆری پڕۆژه‌كه، ڕێژه‌كه زیاد كرایه‌وه.
عه‌بدولره‌حمان سوده‌یس سه‌رۆكی كاروباری هه‌ردوو مزگه‌وتی مه‌كه و مه‌دینه ئه‌وه‌ی خسته ڕوو، ئه‌مساڵ ئاماده‌ن ڕێژه‌یه‌كی زیاتری حاجیانی ماڵی خوا پێشوازی بكه‌ن.
حه‌ج یه‌كێكه له ئه‌ركه ئاینییه‌كانی ئیسلام، هه‌ركه‌س توانایی مادی و جه‌سته‌یی هه‌بێ و ڕێگه‌كه گونجاو بێت، له‌سه‌رییه‌تی له ته‌مه‌نیدا جارێك ئه‌و مه‌راسیمه ئه‌نجام بدات كه كۆمه‌ڵێ په‌رستشی تایبه‌تن له چه‌ند شوێنێكی شاری مه‌ككه، به‌ڵام حاجییان جگه له‌و مه‌راسیمه، گرنگه به‌لایانه‌وه بچنه شاری مه‌دینه و سه‌ردانی گۆڕی په‌یامبه‌ری ئیسلامیش بكه‌ن.