په‌رله‌مانتارێكى فراكسیۆنى یه‌كێتى له په‌رله‌مانى كوردستان راى گه‌یاند، كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان له‌سه‌ر دانیشتنى پارتى و گۆڕان ماوه‌ته‌وه و سازشى پارتیش له كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مان به‌بێ مه‌رج، بۆ ده‌ست پێكردنى گفتوگۆ بوو له‌گه‌ڵ گۆڕان، پێشتریش پارتی چه‌ندان جار دووپاتی كردووه‌ته‌وه بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی ناوماڵی كورد و له پێناو پرسه نیشتمانییه‌كان بێ مه‌رج به كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان ڕازی بووه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 14ى ئاب/ئۆگه‌ستس، عه‌باس فه‌تاح ئه‌ندامى فراكسیۆنى یه‌كێتى له په‌رله‌مانى كوردستان به "وشه"ى راگه‌یاند، سازشى پارتى له كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان به‌بێ مه‌رج، له پێناو ده‌ست پێكردنى گفتوگۆكان بوو له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و ئێسته‌ش كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مان پرسێكى گه‌رمه له كوردستان.
زیاتر گوتى، كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان له‌سه‌ر دانیشتنى پارتى و گۆڕان ماوه‌ته‌وه و قۆناغى كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مان زۆرى تێپه‌ڕیوه و كه‌مى ماوه، بۆیه ناكرێت له‌سه‌ر شتى بچووك پرسه‌كه دوا بخرێت.
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى یه‌كێتى داواى كردووه رۆژى كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مان دوا بخرێت، ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى كوردستان گوتى، دواخستنى رۆژێك و چه‌ند رۆژێك بۆ كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مان ئاسایییه، دوو ساڵه كارى په‌رله‌مان وه‌ستاوه به‌چه‌ند هه‌فته‌یه‌كیش هیچ روو نادات.
لێدوانى ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان له كاتێكدایه كه له دوایین كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ریفراندۆم له هه‌رێمى كوردستان، شاندى یه‌كێتى داواى دواخستنى رۆژى كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مانیان كردبوو.
هاوكات مه‌لا به‌ختیار به‌رپرسى ده‌سته‌ى كارگێڕیى مه‌كته‌بى سیاسیی یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان راى گه‌یاندووه، بۆ زیاتر ده‌رفه‌ت ره‌خساندن و كاتی زۆرتر، یه‌كێتی پێشنیازی رۆژی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان دوا بخرێ.
په‌رله‌مانی كوردستان به‌هۆی ناكۆكی سیاسی له نێوان پارتی و گۆڕان له ساڵی 2015ه‌وه دانیشتنه‌كانی وه‌ستێنران و یوسف محه‌مه‌دی سه‌رۆكی په‌رله‌مان نه‌هاته‌وه بۆ هه‌ولێر، پێشتر گۆڕان داوای دانیشتن و كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی به بێ مه‌رجی پێشینه ده‌كرد، ئێسته پارتی ئاماده‌یه بێ مه‌رج په‌رله‌مان كارا بكاته‌وه و ده‌سپێشخه‌ریشی كردووه بۆ كۆبوونه‌وه‌ی دوو قۆڵی له نێوان پارتی و گۆڕان، به‌ڵام تا ئێسته گۆڕان له به‌رامبه‌ر ئه‌و نه‌رمی نواندنه‌ی پارتی نه‌هاتووه‌ته پێش.