دوای چوونی شاندی كوردستان بۆ به‌غدا بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پرسی ڕیفراندۆم، به‌ره‌ی دژه ڕیفراندۆم له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا دژایه‌تی شانده‌كه‌ی ڕاگه‌یاند و گۆڕانیش هه‌مان بۆچوونی ئه‌وانی دووپات كرده‌وه.
به‌ره‌ی نه‌خێر له ئێسته كه شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا دژایه‌تی خۆیان بۆ چوونی شاندی كوردستان بۆ به‌غدا ڕاگه‌یاند و ده‌ڵێن ئه‌و شانده ناكرێ به ناوی كوردستان له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێكی عێراقی دانوستاندن بكات.
هاوكات په‌رله‌مانتارێكی گۆڕان قسه‌كانی به‌ره‌ی نه‌خێری دووباره كرده‌وه و پاشكۆیه‌تی ڕه‌وته‌كه‌ی شاسواری هه‌ڵبژارد، مه‌حموود ڕه‌زا به هه‌مان وشه و ڕسته‌ی به‌ره‌ی نه‌خێر له ئێسته لێدوانێكی رۆژنامه‌وانی بڵاوكرده‌وه و به هه‌مانشێوه دژایه‌تی شانده‌كه ده‌كات و ده‌ڵێ، ئه‌وان ناتوانن به ناوی كوردستانه‌وه قسه بكه‌ن و دانوستاندن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی عێراق بكه‌ن.
دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌مان قسه و بۆچوونی به‌ره‌ی نه‌خێر له ئێسته له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارێكی گۆڕان له كاتێكدایه، پارتی ده‌سپێشخه‌ری كۆبوونه‌وه‌ی كردووه بۆ چاره‌سه‌ری ناكۆكییه سیاسییه‌كان و حزبه‌كانی تریش له هه‌وڵدان ناوماڵی كورد یه‌كبخه‌نه‌وه، به‌ڵام ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی گۆڕان له‌سه‌ر هه‌مان رێچكه و ئاوازی به‌ره‌ی نه‌خێر لێدوان و بۆچوونی بڵاوكردووه‌ته‌وه.
ئه‌م بۆچوونانه‌ی به‌ره‌ی نه‌خێر و گۆڕان له‌سه‌ر شاندی كوردستان بۆ به‌غدا هاوكاته له‌گه‌ڵ بۆچوونی شۆڤێنییه‌كانی عه‌ره‌ب له عێراق كه دژی ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی كوردستانن.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شاندێكى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ریفراندۆم له هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى به‌غدایانكرد و له‌گه‌ڵ سه‌رانى ئه‌وێ له‌سه‌ر پرسى ئه‌نجامدانى ریفراندۆم له هه‌رێمى كوردستان گفتوگۆ ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه/
اشنونا،
الاتجاه