جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان راى گه‌یاند، پارتی و گۆڕان هه‌ردووكیان په‌له‌یانه بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و ده‌یانه‌وێت به گفتوگۆ كێشه‌كه یه‌كلایی بكه‌نه‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 15ى ئاب، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك كه له‌نێوان جه‌عفه‌ر ئیمینكى جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان و عه‌بدوالستار مه‌جید وه‌زیرى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو به‌رێوه چوو.
له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا جه‌عفه‌ر ئیمینكى جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان راى گه‌یاند، پرسی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان دانیشتنی راسته‌وخۆی پارتی و گۆڕان یه‌كلایی ده‌كاته‌وه و هه‌ردوولا په‌له‌یانه بۆ كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مان.
پێشتر "وشه" بڵاوى كردبۆوه كه له دوایین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ریفراندۆم له هه‌رێمی كوردستان، شاندی یه‌كێتی داوای دواخستنی رۆژی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانیان كردبوو.
هاوكات مه‌لا به‌ختیار به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رای گه‌یاند، بۆ زیاتر ده‌رفه‌ت ره‌خساندن و كاتی زۆرتر، یه‌كێتی پێشنیازی رۆژی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان دوا بخرێ.
په‌رله‌مانی كوردستان به‌هۆی ناكۆكی سیاسی له نێوان پارتی و گۆڕان له ساڵی 2015ه‌وه دانیشتنه‌كانی وه‌ستێنران و یوسف محه‌مه‌دی سه‌رۆكی په‌رله‌مان نه‌هاته‌وه بۆ هه‌ولێر، پێشتر گۆڕان داوای دانیشتن و كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی به بێ مه‌رجی پێشینه ده‌كرد، ئێسته پارتی ئاماده‌یه بێ مه‌رج په‌رله‌مان كارا بكاته‌وه و ده‌سپێشخه‌ریشی كردووه بۆ كۆبوونه‌وه‌ی دوو قۆڵی له نێوان پارتی و گۆڕان، به‌ڵام تا ئێسته گۆڕان له به‌رامبه‌ر ئه‌و نه‌رمی نواندنه‌ی پارتی نه‌هاتووه‌ته پێش.