شه‌وی ڕابردوو تیرۆریستانی داعش له میحوه‌ری زه‌رگه‌ی شارۆكه‌ی دووزخورماتوو هێرشیان بۆ سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه هێنا، به‌ڵام هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان دلێرانه شكستی قورسیان تووشی تیرۆریستان كرد و گورزی كوشنده‌یان لێدان.
به‌پێی زانیارییه‌كان كه له ئه‌فسه‌رێكی پێشمه‌رگه‌وه ده‌ست په‌یامنێری "وشه" كه‌وتووه، تیرۆریستان به ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو و چه‌كی قورس و سوك هێرشیان بۆ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه له ناوچه‌ی زه‌رگه‌ی باكوری ڕۆژئاوای دووزخورماتوو هێناوه، كه هێزی فه‌وجی یه‌كی لیوای 11ی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی لێ جێگیركراوه.
ئه‌فسه‌رێكی پێشمه‌رگه بۆ "وشه" دووپاتی كرده‌وه، له ئه‌نجامی بۆردمانه‌كه پێنج تیرۆریست كوژراون وپێنجی تریش برینداربوون و زیانی زۆریش به تیرۆریستانی داعش گه‌یشتووه و دوو پێشمه‌رگه‌ش برینداربوون.
شه‌ڕه‌كه‌ی پێشمه‌رگه و تیرۆریستان تا به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م به‌رده‌وامی هه‌بووه، دوای سه‌رنه‌كه‌وتنی هه‌وڵه‌كه‌یان، تیرۆریستان ده‌ستیان به ڕاكردن كردووه و ناوچه‌كانی پێشمه‌رگه‌یان جێهێشتووه.
دووزخورماتوو یه‌كێكه له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان و ده‌كه‌وێته 75 كیلۆمه‌تر ڕۆژهه‌ڵاتی شاری تكریتی ناوه‌ندی پارێزگای سه‌لاحه‌دین، زۆرینه‌ی دانیشتووانی كوردن، دوای ئه‌وانیش توركمانی شیعه و عه‌ره‌بی سوننه له ناوچه‌كه نیشته‌جێن، هه‌ریه‌ك له شاره‌دێكانی سه‌عدییه و سلێمان به‌گ و ئامرلی سه‌ر به‌و شارۆكه‌یه‌ن، ناوه ناوه تیرۆریستان هه‌وڵی هێرش و كرده‌ی تیرۆریستی له ناوچه‌كه ده‌ده‌ن، به‌ڵام له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه‌وه به توندی به‌رپه‌رچ ده‌درێنه‌وه و تووشی شكستی قورس ده‌بنه‌وه.
كه‌ركووك/دلۆڤان مه‌جید كاكه‌یی.