حاجییه‌كى هه‌رێمى كوردستان له سعوودییه‌دا كۆچى دوایى كرد
دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له شاری سعوودیه یه‌كه‌م حاجی هه‌رێمی كوردستان كۆچی دوایی كرد.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 17ى ئاب/ ئۆگه‌ست، نه‌به‌ز ئیسماعیل گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه هاوكات سه‌رپه‌رشتیاری ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف له‌گه‌ڵ وه‌فدی حاجییانی هه‌رێمدایه له سعوودیه به"وشه"ى ڕاگه‌یاند، ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م حاجی هه‌رێمی كوردستان له وڵاتی سعوودیه كۆچی دوایی كرد.
زیاتر گوتى، ئه‌و حاجییه‌ی كۆچی دوایی كردووه, ناوی (كامل حه‌سه‌ن خزر)ه و دانیشتووی گوندی خه‌لانی سه‌ر به‌شارۆكه‌ى ئاكرێی پارێزگای دهۆكه.
ئه‌م ساڵ ئه‌وه یه‌كه‌م حاجى هه‌رێمى كوردستانه كۆچى دوایی ده‌كات و پێشتر چه‌ند حاجییه‌كى تر‌ى عێراق له سعوودییه كۆ چى دواییان كردبوو.
ساڵانى ڕابردوو له‌كاتى به‌جێهێنانى فه‌ڕیزه‌ى حه‌ج ژماره‌یه‌ك حاجى به هۆى قه‌ره‌باڵغى و به‌رزى پله‌كانى گه‌رما گیانیان له ده‌ست دا.
وشە -
سه‌رخێڵ هاشم