زیاتر له 94 تانكه‌ره به‌نزینى تر گه‌ڕێنرایه‌وه بۆ ئێران
سه‌رۆكى لیژنه‌ى پیشه‌سازى و وزه له ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ڕاى گه‌یاند، 94 ته‌نكه‌ر به‌نزین كوالیتی خراپ و نا ته‌ندروست ره‌وانی ئێران كرایه‌وه و ڕاى گه‌یاند، پشكنینه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن بۆ به‌نزینى كوالیتى خراپ.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 17ى ئاب، ئۆگه‌ست، غالیب محه‌مه‌د سه‌رۆكى لیژنه‌ى پیشه‌سازى و وزه له ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، له‌ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژى ڕابردوو زیاتر له 94 ته‌نكه‌ر به‌نزین بێ كوالیت ڕه‌وانه‌ى ئێران كراوه‌ته‌وه.
زیاتر گوتى، كۆمپانیاكان ده‌یانویست له ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتیه‌كان ده‌ست كاری خه‌سله‌ته‌كانیان بۆ بكرێت به ڕێگه‌یه‌كی یاسای به‌نزینی بێ كوالیتی بهێننه پارێزگای سلێمانی.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد, كه به‌رده‌وام ده‌بن له پشكنین و گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئه‌و تانكه‌ره به‌نزینه خراپانه‌ى هه‌وڵده‌درێن له ڕێگه‌ى مه‌رزه‌كانه‌وه له ئێرانه‌وه بهێنرێته هه‌رێمى كوردستان.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه پێشتریش چه‌ندان ته‌نكه‌ره به‌نزینى تر‌ى كوالیتى خراپ له ڕێگه‌ى مه‌رزى باشماخه‌وه ڕه‌وانه‌ى ئێران كرانه‌وه و پێشتر "وشه" ناوى ئه‌و كۆمپانیایانه‌ى ئاشكراكردبوو كه له‌پشتى ئه‌و كاره‌وه‌ن.
وشە -
سه‌رخێڵ هاشم