لەڕووداوێكی هاتوچۆ شەش هاووڵاتی گیانی لە دەست دا

:: PM:03:05:18/08/2017 ‌


لە ڕووداوێكی هاتوچۆ لەنێوان بارهەڵگرێك  و ئۆتۆمبێلێكی تایبەت لە ڕێگەی نێوان كەركووك بەغدا بەو هۆییەوە شەش كەسی یەك خێزان دەستبە‌جێ گیان لەدەست دەدەن، پۆلیسی هاتوچۆ دەڵێت، ڕووداوەكە نێوان شارۆچكەی دوزخورماتوو و شارەدێی ئامرلی روویداوە لە پارێزگای سەڵاحەدین.

ئەمڕۆ هەینی 18ـی ئاب/ ئۆگەستس، زەنون بەرزنجی ئەفسەری هاتوچۆ لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی شارۆچكەی دوزخورماتوو بە"وشە"ـی ڕاگەیاند، ڕووداوەكە بەهۆی ئەوەوە بووە كە بارهەڵگرێك پێچەوانەی رێگەی خۆی رۆیشتووە و سەرپێچی كردووە، بەهۆیەوە خۆی كێشاوە بە ئۆتۆمبێلێكی تایبەت جۆری هۆندا كە شەش كەسی تیا بووە و هەر شەشیان مردوون و ئەندامی یەك خێزانن.

ئەو ئەفسەرەی هاتوچۆ دەڵێت، ئەو خێزانە دانیشتووی شاری تكریتن و یەكێكیان منداڵ بووە، هەروەها لەئێستەدا هێزەكانی پۆلیسی دوزخورماتوو شۆفێری بارهەڵگرەكەیان گرتووە.

دوزخورماتوو دەكەوێتە باشووری ڕۆئاوای شاری كەركووك بەدووی 16 كیلۆمەتر یەكێكە لەو شەش شارۆچكەیەی كە پارێزگای دیالە پێك دەهێنێت.




وشە - رامیار جەواد