له‌ناو هه‌موو پێوه‌ندییه‌كی خۆشه‌ویستی، خزمایه‌تی و هاوڕێیه‌تیدا هه‌میشه هۆكارێك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی متمانه له نێوانیان نه‌مێنێت، كار له‌سه‌ر ئه‌و خۆشه‌ویستییه نه‌كه‌ن كه به‌یه‌كه‌وه‌ی به‌ستبوونه‌وه، له ناكاو له به‌یانییه‌كدا هه‌ڵده‌ستیت و كه‌سێكی ئازیزت متمانه‌ی له ده‌ست ده‌دا كه هه‌رگیز باوه‌ڕت نه‌كردووه شتی وا ڕوو بدات.
ئه‌وه‌ی گرنگه پێویسته وریا و ئاگاداری ئه‌وه بین كه‌ی كۆتا به پێوه‌ندییه‌كان بهێنرێت پێش ئه‌وه‌ی بگاته پله‌ی له‌ده‌ستدانی متمانه، ئه‌گه‌ر خۆشه‌ویستییه‌كی گه‌وره و بڕوابوونێكی له ڕاده‌به‌ده‌ر له نێوانتان هه‌یه، دوودڵ مه‌به هه‌رگیز هیچ نیشانه‌یه‌كی بێ متمانه‌یی له نێوانتان به‌دیار ناكه‌وێ.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌م نیشانانه‌ت له پێوه‌ندی و كه‌سه‌كه‌ی به‌رامبه‌رتدا به‌دی كرد، بێگومان به پێوه‌ندی و خۆشه‌ویستییه‌كه‌ی نێوانتان به بێده‌نگی به‌ره‌و كزبوون و كاڵبوونه‌وه ده‌چێت:
- پێویستم به توانای زیاتره تا له‌گه‌ڵت بم: ئه‌گه‌ر پێوه‌ندییه‌كه گه‌یشته بارودۆخی گفتوگۆی ڕه‌ق و شه‌ڕكردنی به‌رده‌وام كه پێویستتان به ئاشتكردنه‌وه بێت، ئه‌وه هه‌واڵێكی ناخۆشه و نیشانه‌یه‌كی سه‌ره‌كی ته‌واوبوونی متمانه‌یه له نێوانتان.
- متمانه و باوه‌ڕ ته‌نیا لای یه‌كێكتان بوونی هه‌یه: ئه‌مه له نێوان زۆربه‌ی پێوه‌ندییه‌كاندا ڕوو ده‌دات، ئه‌مه‌ش مانای نه‌مانی متمانه‌یه له یه‌كێك له لایه‌نه‌كان و كه‌سی به‌رامبه‌ر دژ به هه‌موو ئه‌و شتانه‌یه كه تۆ پێت خۆشه.
- هیچ شتێكی نوێ ڕوو نادات: كێ هه‌یه حه‌زی له ئه‌نجامدانی شتی نوێ نه‌بێت له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویست و هاوڕێكه‌ی؟ كاتێك پێوه‌ندییه‌كه‌تان ده‌بێته ته‌نیا چه‌ند ڕووداوێكی ڕۆتین و دووباره، ڕاسته‌وخۆ هه‌ست به نه‌مانی متمانه و له‌ده‌ستانی خۆسه‌ویستییه‌كه به قورسی ده‌كه‌یت.
- بیری به‌رامبه‌ره‌كه‌ت ناكه‌یت: كاتێك پێوه‌ندییه‌كه‌تان ده‌گاته ئه‌م ئاسته، هیچ هه‌ست به بیركردنی هاوڕێكه‌ت و زانینی شته تایبه‌تییه‌كانی ناكه‌یت، واتان لێ دێت ته‌نیا به گوتنی "سڵاو" گفتوگۆكه‌تان كۆتای دێت، ئه‌مه‌ش مانای وایه متمانه و خۆشه‌ویستی نێوانتان نه‌ماوه تا واتان لێ بكات زۆر قسه له‌گه‌ڵ یه‌كتر بكه‌ن و هه‌موو شته‌كانی نێوانتان بۆ یه‌كتر باس بكه‌ن.
- شته خراپه‌كان زیاترن له باشه‌كان: هیچ كه‌سێك حه‌ز به تێكچوونی تایبه‌تمه‌ندییه مرۆڤایه‌تییه‌كانی ناكات، بۆ نموونه زاڵبوونی ڕووداوه خراپ و ناخۆشه‌كان به‌سه‌ر باشه‌كان، به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ نزیكترین هاوڕێ یان خۆشه‌ویست.
- هیچ شتێك نییه تا قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ن: هاوڕێیه‌تی و خۆشه‌ویستی به‌وه ناسراون كه زۆربڵێی و كرانه‌وه‌ی بابه‌ت له نێوانیاندا زۆر ئاسانه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ماوه‌یه‌كی زۆریش یه‌كتر نه‌بینن، هه‌ر ده‌توانن قسه له‌سه‌ر بابه‌تێك بكه‌ن كه گفتوگۆی زۆری له دوا بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر یه‌كتر بینین و پێوه‌ندییه‌كانیان گه‌یشته بێده‌نگی، مانای وایه متمانه‌ش له نێوانیاندا نه‌ماوه، بۆیه ناتوانن هیچ شتێك باس بكه‌ن.
- هه‌ست ده‌كه‌یت نه‌بوونی ئه‌وان هیچ جیاوازییه‌ك له ژیانت دروست ناكات: له‌م كاته‌دا هیچ پێویستییه‌كت به به‌رامبه‌ره‌كه‌ت نامێنێ و ئه‌ویش هیچ گرنگییه‌ك به بوونی تۆ نادات، واتان لێ دێت كۆتاهێنان به پێوه‌ندییه‌كه‌تان زۆر له‌وه ئاسانتر بێت كه باوه‌ڕتان ده‌كرد.
- هه‌شت به شتێكی نامۆ ده‌كه‌یت له‌گه‌ڵ ئه‌ودا: ناتوانی نكۆڵی له‌وه بكه‌یت كه بوونی ئه‌و نامۆیه له ژیانت، له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ر كات هه‌ستت كرد متمانه و خۆشه‌ویستی نێوانتان نه‌ماوه، زۆر به ساده‌یی باوه‌ڕ بكه.