تا ئێسته مۆته‌كه هاتووه‌ته خه‌ونت؟ هه‌رگیز له خۆتت پرسیوه هۆكاری ئه‌و خه‌وه ناخۆشانه‌ی شه‌وانه خه‌ون و ئاسووده‌ییت لێ تێك ده‌دات بۆ چی ده‌گه‌ڕێته‌وه؟
ئه‌گه‌ر بیریشت له‌م پرسیارانه كردبێته‌وه، هه‌رگیز خه‌یاڵت نه‌كردووه خۆراك هۆكاری ئه‌م خه‌ونه ناخۆشانه بێت، بێگومان ناتوانین هۆكاره‌كه‌ی به خواردنێكه‌وه ببه‌ستینه‌وه، چونكه هۆكار زۆرن بۆ بینینی خه‌ونی ناخۆش و مۆته‌كه، له‌وانه: دوودڵی، شڵه‌ژان، نائارامی، تووڕه‌یی و ترسان چه‌ندان هۆكاری تریش هه‌ن بۆ بینینی خه‌ونی بێزاركه‌ر و ترسناك.
ئه‌گه‌ر هیچ كامێك له‌و كێشانه له تۆدا بوونی نییه، ڕاسته‌وخۆ ده‌چینه سه‌ر ئه‌و خۆراكانه‌ی ڕۆژانه ده‌یخۆیت و هۆكاری ڕوون ده‌بێته‌وه، به پێی ئه‌و بڵاوكراوه‌یه‌ی ماڵپه‌ڕی "
ئه‌لعه‌ره‌بیه" دایناوه، ئه‌م خواردنانه هۆكارن بۆ بینینی خه‌ونی ناخۆش و مۆته‌كه:
- خواردنی توون (تیژ): خۆراكی توون و پڕ له به‌هاراتی توون ده‌بێته هۆكار بۆ بینینی مۆته‌كه و خه‌ونی ناخۆش، چونكه خه‌وێكی ناڕێك و نائاسووده ده‌خه‌ویت، هه‌ندێ كاتیش ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی جه‌سته و چالاكییه‌كانی مێشك خاو ده‌كاته‌وه.
- كافاین: خواردنه‌وه‌ی ئه‌و شله‌مه‌نییانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندن به ماده‌ی كافاین، وات لێ ده‌كات به ئه‌سته‌م خه‌وت لێ بكه‌وێت، چونكه كافاین ڕووبه‌ڕووی مێشكت ده‌بێته‌وه، وات لێ ده‌كات خه‌ون ببینیت و هێشتا به خه‌به‌ر بیت، ئه‌مه‌ش خه‌ونه‌كه‌ت ترسناك و ناخۆش ده‌كات.
- مه‌عه‌كه‌ڕۆنه: زانایان بۆیان ده‌ركه‌وتووه خواردنی مه‌عكه‌ڕۆنه تووشی تێكچوونی خه‌وت ده‌كات، ده‌بێته هۆی بینینی خه‌ونی ناخۆش.
- په‌تاته: خواردنی چه‌ور وه‌ك په‌تاته ئه‌گه‌ر له پێش خه‌وتن بخورێت، تووشی خه‌ونی ناخۆشت ده‌كات و ده‌بێته هۆی نائارامی ده‌روونی، به تایبه‌ت له‌و كه‌سانه‌ی به‌رده‌وام شه‌وان له‌گه‌ڵ سه‌یركردنی فیلم جپسی په‌تاته ده‌خۆن.
- سارده‌مه‌نی: شه‌كر و چه‌وری كه پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی دروستبوونی سارده‌مه‌نییه‌كانن، خواردنیان ڕاسته‌وخۆ له پێش خه‌وتن ده‌بێته هۆی لاوازبوونی توانای جه‌سته‌ت له كاتی خه‌وتن و خه‌وبینیندا، ئه‌مه‌ش كار ده‌كاته سه‌ر ته‌واوی دابه‌شبوونی چالاكییه‌كانی مێشك، ده‌بێته هۆی بینینی خه‌ونی ناخۆش و مۆته‌كه.
- شیرینی: پزیشكه ده‌روونییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێك كه‌وتوون كه خواردنی شیرینی ده‌بێته هۆی بینینی خه‌ونی ناخۆش، له‌به‌ر ئه‌وه تا پێت ده‌كرێ له پێش خه‌وتن دوور بكه‌وه له خواردنی شیرینی و پسكیت و برژاوه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ونی ئاسایی ببینیت له خه‌وه‌كه‌تدا.
- سۆده: ئه‌و خواردنه‌وه گازییانه‌ی سۆده‌یان تێدایه، بڕێكی زۆر له ماده‌ی ده‌ستكرد و كیمیایییان تێدایه، ئه‌گه‌ر له پێش خه‌وتن بیخۆیت، ده‌بێته هۆكار بۆ بینینی خه‌ونی ناخۆش و ترسناك.