پسپۆڕانی ته‌ندروستی ئاشكرای ده‌كه‌ن كه پیاوان به‌شێوه‌یه‌كی زیاتر ئۆكسجینیان پێویسته به‌و پێیه‌ی وزه‌ی زیاتر سه‌رف ده‌كه‌ن هه‌ر ئه‌مه‌ش هۆكاری سه‌ره‌كییه له‌وه‌ی لوتیان گه‌وره‌تره له لوتی ئافره‌تان.
پسپۆڕانی ته‌ندروستی ئه‌مریكایی ئاشكرای ده‌كه‌ن رێژه‌ی ماسولكه‌كانی پیاوان به‌راورد به ئافره‌تان زیاتره، ئه‌وه‌ش وای كردووه پێویستیان به وزه‌ی زیاتر و ئۆكسجینی زیاتر ببێت.
له توێژینه‌وه‌كه‌دا ده‌ریده‌خات که‌وا پیاوان زیاتر پێویستیان به وه‌رگرتنی ئۆکسجین و زینده چالاکیه‌کانه و زیاتر له ئافره‌تان پێویستیان به وزه‌یه بۆ ناو ده‌ماره خانه و مولووله خوێنه‌کانیان، به‌و هۆیه‌وه گه‌وره‌یی لووتی پیاوان به پێویست ده‌زانن.
ناتان هۆڵتۆن، پسپۆر و مامۆستای زانکۆ، ده‌ڵێت: قەبارەی جەستەی ژنان و پیاوان لە تەمەنی گەشەکردندا جیاوازە و پیاوان لە بەشی هەناسەداندا پێویستیان بە لوتێکی قەبارە گەورەتره، بۆیە کوڕان لەتەمەنی 10 ساڵیدا لوتیان گەشە دەکات.
بەپێی زانیارییەکان مرۆڤەکانی ئەم سەردەمە له‌چاو مرۆڤەکانی سەدەکانی پێشوو قەبارەی لوتیان بچووکتر بووتەوە، هۆکارەکانیش بۆئەوە دەگەرێننەوە مرۆڤەکانی ئەم سەردەمە پێویستیان به ئۆکسجین و وزه‌ی که‌متره به‌هۆی که‌متر جوڵه‌کردن و که‌متر سه‌رفکردنی وزه، به گشتی جه‌سته‌ی مرۆڤی ئێسته له مرۆڤی چه‌ند سه‌ده‌یه‌ک به‌ر له ئێسته زۆر بچوکتریشه بۆیه مرۆڤی هه‌ر سه‌رده‌مه به گوێره‌ی توانا و قه‌باره‌ی جه‌سته‌ی پێویستی به وزه‌یه.
پسپۆرانی بواری ته‌ندروستی ئامۆژگاری پیاوان ده‌که‌ن به‌وه‌ی که لوتیان بچووک نه‌که‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و لوته‌ی هه‌یانه ده‌توانێت وزه‌ی ته‌واو بۆ ئه‌و که‌سه به‌ده‌ست بێنێت ئه‌گه‌ر هاتوو نه‌شته‌رگه‌ریان کرد به رێژه‌یه‌کی زۆر سه‌رکه‌وتوو نابێت و پاش ماوه‌یه‌ک توانایی هه‌ناسه‌دان و هه‌ڵمژینی ئۆکسجینی که‌متر ده‌بێت.
takvim