بەڕێوەبەرێکی گۆڕان لەسەر سەرپێچی کردن لابرا

:: PM:08:54:02/11/2016 ‌



بەڕێوبەری حەج و عەمرەی شاری سلێمانی بەهۆی ناردنی كەسێك بۆ حەجی ئەمساڵ لەكارەكەی دور دەخرێتەوە و پێشبینی سزادانی زیاتر دەكرێت، ئەم بەڕێوبەرە لەسەر پشكی گۆڕانە .

نەبەز ئیسماعیل گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی بە "وشە"ی ڕاگەیاند " ئەم بەڕێوبەرە لەسەر سكاڵای هاووڵاتیەك لەكار لادراوە ئەمەش دوای ئەوەی كەسێكی لە شوێنی ئەم هاووڵاتیە بۆ حەجی ئەمساڵ ناردوە كە ئەم كەسە نە ناوی هەبوە لە حەجی ئەمساڵ و نە كاندیدی یەدەگ بوە ".

گوتەبێژی وەزارەت ئەوقاف و كاروباری ئاینی دەڵێت لا بردنی مامۆستا كامەران لە دوای سكاڵای هاووڵاتیەكە بوە و لێژنەیەكی یاسایی و شەرعی لێكۆڵینەوەیان لەگەڵ كردوە دەركەوتوە كە کاتی حەج و عەمرەی ئەمساڵدا، کەسێک داوایکردووە کە کاتی گەشتەکەی بۆ دوابخرێت بەهۆی نەخۆشیەوە یان كێشەی كۆمەڵایەتی هەبووە بەڵام بەڕێوەبەری حەج و عەمرەی سلێمانی کەسێکی دیکەی لەبری داناوە بەبێ ئەوەی ناوی لەتیروپشکی حەج و لیستی یەدەگەکانیشدا ھەبێت .

نەبەز ئیسماعیل ڕونیشیكردەوە، ڕاستە مامۆستا كامەران لەسەر پشكی بزوتنەوەی گۆڕان ئەم پۆستەی وەرگرتوە بەڵام بەهیچ شێوەیەك لابردنی پەیوەندی بە كێشەی سیاسی نیە و لێژنەكە هێشتا كارەكانی تەواو نەبووە و ئەگەر سزای تریش دەكرێت ئەگەر مامۆستا كامەرانیش وا بزانێت زوڵمی لێكراوە ئەتوانێت سكاڵا بنوسێت و داوای مافی خۆی بكات .

رامیار جواد



وشە - ڕێبین محه‌مه‌د