پارەی خوێندنی منداڵی شەهیدان دابەش دەکرێت

:: PM:09:29:02/11/2016 ‌

لە نوسراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا کە وێنەی دەست "وشە" کەوتووە، هاتووە بڕی " 237 ملیۆن و 375 هەزار دینار " بۆ منداڵی شەهیدان خەرج دەکرێت وەک کرێی خوێندن.

ئەوە لە کاتێکدایە کرێی خوێندنی خوێندکارانی منداڵی شەهیدان دواکەتبوو، خوێندکارەکان خۆیان پارەکەیان داوە.

هەر لە نوسراوەکەدا ئاماژەی کردووە بە، پارەکە بۆ خوێندکارانی پارێزگەکانی (هەولێر و سلێمانی و دهۆک و کەرکووکیش) لە خۆدەگرێت و پارەی خوێندنی ساڵی 2014-2015 یە.



















وشە - ڕێبین محه‌مه‌د