ئەندامێکی مەسیحی
لە پەرلەمانی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەمم، رایگەیاندوە، ژمارەیەکی زۆر لە مەسیحی
روویان لە دەرەوە کردووە، ژمارەیەکی زۆر لە ووڵاتانیش دەڵین موسڵ بیناد دەنێنەوە.
سروود سەلیم ، پەرلەمانتارە
مەسیحیەکە، دەڵیت، دوای هێرشکردن بۆ سەر داعش، زیاتر لە 180 هەزار هاوڵاتی مەسیحی هاتوونەتە
کوردستان و 40%ی بەرەو تورکیا و ئەردەن و دەوڵەتانی تر چوون.
دەڵیت ژمارەیەک لە دەوڵەتان ئامادەییان نیشانداوە
بۆ بەشداری کردن لە ئاوەدانکردنەوەی موسڵ، زۆرینەی ئەوانەی زیانی زۆریان
بەرکەوتووە بە هۆی جیاوازی ئاینەکانیانەوە بووە لەوانە کەنیسەکان و ناوچە
مەسیحیەکان.
لە بارەی ژنە دیلەکانی دەستی
داعشەوە، دەڵێت، داعشی تیرۆرست، 147 ژنی گرتووە و ئێستە لایانە وەک سەبایە مامەڵەیان لەگەڵ دەکەن، لەگەڵ
ژنە ئێزدیەکان و کوردەکان، ئەوان گوازراونەتەوە بۆ شاری رەقە لە سووریا.