ژنێک لە هەولێر بەهۆی دزیکرنەوە تەڵاق دەدرێت

:: PM:06:18:25/08/2017 ‌

ژنێکی خاوەن دوو منداڵ لە هەولێر، بەهۆی دزیکردنی بەردەوامی لە مێردەکەی و ئەو میوانانەشی کە هاتوونەتە ماڵیان، هەروەها خیانەتکردن لە مێردەکەی تەڵاق دەدرێت.

دوای تەڵاقدانیشی ماڵی باوکی ڕێگە نادەن منداڵەکانی بباتەوە بۆلای خۆی، ئێسته‌ منداڵەکانی ئەو ژنە هەر ماوەیە و لە شوێنێکن و باوکیان دەڵیت، دەیەوێت بچێتە دەرەوەی وڵات، بەڵام دایکی منداڵەکانی ڕێگە نادات.

ئاریان، ئەو ژنە تەمەن 26 ساڵەیە کە دانیشتوی شاری هەولێرە، ماوەی چەند مانگێکە لە مێردەکەی جیا بووه‌تەوە، ئێسته‌ لە مالێ باوکی دەژی و منداڵەکانشی لە لای مێردەکەی ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.

شاسوار مێردی ئاریانە دەڵێ، ئابڕووی بردووم، چونكه‌ دزی لەو میوانانەی كردووه‌ کە چوونه‌ته‌ مالێان، دواتر بەوەشەوە نەوەستاوە، خیانەتیشی لێ کردووە و بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ پیاوی تردا کردووە، تاوەکو کارتی بۆ بنێرن و پارەی پێ بدەن.

ئەو کە ئێسته‌ ناتوانێت لەبەر کارکردن چاودێری باشی منداڵەکانی بکات، دەیەوێ کوردستان جێ بهێڵیت و بچێتە دەرەوەی  وڵات، بەڵام دایکی منداڵەکانی ڕیگەی پێ نادات. شاسوار چیرۆکی ژیانی بۆ "وشە" باس دەکات.

ماوەی حەوت ساڵ لەگەڵ ئاریان ژن و مێرد بووین، من چونکە لە خێزانێکی قه‌ره‌باڵغدا پەروەردە نەبووم و دوور بووم لە نازی دایکم، هەمیشە ڕێزم لە ئاریان دەگرت و هەوڵم دەدا زۆر باش بم، تا ئەو ببێته‌ دایکێکی باش بۆ منداڵەکان و ژنێکی باشیش بێت بۆ من، بەڵام ئەوەم بەدی نەکرد.

ئەو باس لەوەش دەکات كه‌  دوو کاری کردووە تا بژێوییه‌كی بێ کەموکوڕییان بۆ دابین بکات، هەمیشەش زۆرترین پارەی خستووه‌تە بەردەستی ئاریان، بەڵام ژنەکەی لە سەرووی ئەوەشەوە پارەی لەو بە دزی و بە ئاشکرا بردووە.

شاسوار ئاماژە بەوە دەکات، زۆرجار هەستی کردووە و بە ناڕاستەو خۆ بە ئاریانی گوتووە، بەڵام ئەو نکۆڵی کردووە و پێی گوتووە " ئە پارەی زۆری پێێەو پێویستی بەوە نیە پارەی ئەو دەستکاری کات" ، ئەم کارەی ژنەکەی لە گیرفانی شاسوارەوە دەپەڕیتە جانتاو گیرفانی میوانەکانیان.

نایشارێتەوە، چەند جارێک میوانەکانیان کە مانەتەوە لە ماڵمان پێیان گوتووە پارەیان دیار نەماوە، ئەویش دەیزانی  کاری ژنەکەیەتی، بەڵام ڕاستەوخۆی ژنەکەی نەشکاندووە و هەوڵی داوە بێ ئەوەی بینداری بکات ئەو کارەی پێکۆتایی پێبێنێت، بەڵام ئەوە ڕووی نەداوە و پەلی کێشاوە بۆ کاری گەورەتر.

شاسوار بۆ ئەوەی بتوانێت بە پێدانی پارەی زیاتر بە ژنەکەی، ئیدی لەو کارەی دوور بخاتەوە، بۆیە دوو کار دەکات و لە سه‌عات هه‌شتی بەیانی تا هه‌شتی شەو لەکار دەبێت، ئەو کاتە زۆرەی لە ماڵ نابێت، زەمینە لەبار ده‌بێت بۆ ژنەکەی تا لەگەڵ کەسی تردا پێوه‌ندی ته‌له‌فۆنی دروست بكات.

مێرده‌كه‌ی ئاریان ده‌ڵێ، ماوەیەک زۆر گۆڕابوو هەمیشە دەیویست لە ماڵەوە دوورم بخاتەوە، تەنیا ڕۆژانی هەینی پشووم هه‌بوو، ئەویش لەو ڕۆژەدا دەچوو بۆ ماڵی دایکی، هەستم بە شتێکی نامۆ دەکرد، بۆیە چاودێریم کرد و هەموو شتێکم بۆ ئاشکرا بوو کە مۆبایکلی بە دزی پێیە و لەگەڵ کەسی نەناسراو قسە دەکات و داوای کارت و پارەیان لێ دەکات، هەر بۆیە كاتێك به‌ به‌ڵگه‌ بۆ ڕوون بووه‌وه‌، کۆتایم بە هەموو شتێک هێنا.

شاسوار و ئاریان لەیەکتر جیا دەبنەوە، لە دادگه‌ منداڵەکان بە پێی بچووکی تەمەنیان دەدرێن بە دایکیان، بەڵام ماڵی باوکی ئاریان قبووڵی ناکەن، بۆیە منداڵەکان بە شاسوار دەدرێنەوە، بەهۆیی نەبوونی هیچ کەسێکی نزیکی شاسوار، ئێسته‌ منداڵەکانی هەر جارە و لەلای کەسێکن و ئەویش لەبەر کارکردن ناتوانێت خۆی هەمیشە چاودێریان بکات.

منداڵەکانیان یەکیکیان تەمەنی چوار ساڵ و ئەوی تر سێ ساڵە، شاسوار ئەوە ڕوون دەکاتەوە، ئامادەیە منداڵەکان لەل ای دایکیان  بن و ئەو هەموو خەرجییەکان بکات، چونکە ئەو ناتوانێت بەو شیوەیە بە خێویان بکات، بەڵام نە دایکیان و نە ماڵی باپیریان بەو ڕازی نابن.

ئێسته‌ شاسوار دەیەوێت لەگەڵ منداڵەکانیدا بەشیوەی یاسایی بچیتە دەرەوەی وڵات و ئیتر لەوێ خۆی ڕادەست بکات و نەگەڕێتەوە، بەڵام دایکی منداڵەکانی ڕازی نییە، بە پێێ یاساش بەبێ ڕازیبوونی دایکیان، ئەو ناتوانێت بیانبات، لەبەر تەمەنی منداڵەکانیش ناتوانێت بە ڕیگەی نایاسایی بڕوات. 

وشه‌/ ئیڤان عه‌بدولڕه‌حمان


وشە - تایبه‌ت