شەوی ڕابردوو دزێك لەوكاتەی خەریكی دزینی ئۆتۆمبێل بووە، پۆلیسی هەولێر گەیشتوونەتە سەری و توانیویانە دەستبەجێ بیگرن.
پۆلیسی هەولێر بڵاوی كردەوە، سەعات 12:00ی شەوی ڕابردوو لەو كاتەی كەسێك خەریكی دزینی ئۆتۆمبێل بووە، لەلایەن هاووڵاتییانەوە ئاگەدار كراینەوە لە حاڵەتەكە و دەستبەجێ پۆلیس گەیشتووەتە شوێنەكە و توانیان دزەكە بگرن.
ئاماژەی داوە، دزەكە تەمەنی 17 ساڵە و دوای گرتنی دانی بە تاوانەكەی ناوە و رادەستی بنكەی نەهێشتنی تاوانی باكوور كراوە و جگەلەوەش حەبی هۆشبەری لابووە.
ئەوەشی ڕوون كردووەتەوە كە دۆسیەی لێكۆڵینەوە بۆ تۆمەتبارەكە كراوەتەوە و لە گرتووخانە راگیراوە تا دادوەر بڕیار لەسەر دۆسیەكەی دەدات.
وشە/باز ئەحمەد.