ئه‌مڕۆ رۆژی له‌دایكبوونی یه‌كێك له باشترین ئه‌كته‌ره كۆمیدییه‌كانی سینه‌مای هۆڵیووده، ماڵپه‌ڕه‌كانی تایبه‌ت به هۆڵیوود و فیلمی سینه‌مایی ئه‌م ڕۆژه‌یان به ڕۆژێكی مێژوویی ناو بردووه.
"ئاده‌م ساندله‌ر" ناسراو به "ساندمان" ئه‌كته‌ر، نووسه‌ر، به‌رهه‌مهێنه‌ری فیلم و موزیكژه‌نی ئه‌مه‌ریكی، ئه‌مڕۆ نۆی ئه‌یلوول 51 ساڵی ته‌مه‌نی ته‌واو كرد، زۆرینه‌ی ئه‌كته‌ره‌كانی هۆڵیوود له ڕێی تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی وه‌ك تویته‌ر و فه‌یسبووك پیرۆزبایی ساڵی نوێی ته‌مه‌نیان لێ كرد.
ئاده‌م له ته‌مه‌نی 17 ساڵییه‌وه ده‌ستی داوه‌ته كاری كۆمیدیا، سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ گرووپێكی شانۆیی له شاری بروكلین ئه‌مه‌ریكا ده‌ستی پێ كردووه، دواتر به‌ناو هه‌موو خه‌ڵكدا ناسراوه، لێهاتوویییه‌كه‌ی له بواری كۆمیدیا وای كردووه كه له 20 ساڵی یه‌كه‌می كاركردنی له‌و بواره‌دا، ببێته یه‌كێك له ئه‌ستێره ناوداره‌كانی كۆمیدیای هۆڵیوود.
هه‌وادارانی ئاده‌م هه‌موو ساڵێك به په‌رۆشن بۆ به‌شداریكردنی له فیلمی تازه، به‌رده‌وام داوای كاری نوێ و به‌شداریكردنی ده‌كه‌ن له فیلمه كۆمیدییه‌كاندا، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌وادارێكی زۆری هه‌یه، بۆ ئه‌مڕۆ به په‌رۆشی بینینی ئاده‌من له ڕۆژی له‌دایكبوونه‌كه‌یدا و زۆر به تامه‌زرۆیییه‌وه چاوه‌ڕێن بزانن كێ سوپرایزی له‌دایكبوونه‌كه‌ی بۆ ده‌كات و له چ شارێك یادی ده‌كاته‌وه.