پۆلیسی هەولێر ئاگەدارییەكی بڵاو كردەوە

:: PM:09:35:10/09/2017 ‌
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ئاگەدارییەكی بڵاو كردەوە و تێیدا داواكارە هاووڵاتییان هاوكاری بكەن بۆ دۆزینەوەی ماڵباتی منداڵێك كە ئێستە لە پۆلیسی نەوجەوانانە.

ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەم 10ی ئەیلوول، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ئاگەدارییەكی بڵاو كردەوە و تێیدا هاتووە،  منداڵێك بە ناوی (حوسین عەزیز فەواز)، كە تەمەنی نزیكەی حەوت ساڵان دەبێت، لە گەڕەكی تەیراوە دۆزراوەتە.

پۆلیسی هەولێر دەڵێن، ئەو منداڵە ئێستە لە پۆلیسی نەوجەوانانە و داواكارین هاوكاربن لە دۆزینەوەی ماڵباتی ئەو منداڵە.

پۆلیسی هەولێر دەڵێت، تكایە هەركەسێ زانیاری هەیە، با سەردانی هۆبەی پۆلیسی نەوجەوانان بكات لە گەڕەكی تەیراوە، پشت چایخانەی كورد و عەرەب. یان پێوەندی بكا بە ژمارە مۆبایلی: 07504901616 .

چەندان جاری تر پۆلیسی هەولێر بە هاوكاری هاووڵاتییان و لە ڕێگەی بڵاوكردنەوەی ئاگەداری چەندان كەسی رادەستی ماڵباتەكانیان كردەوە.

وێنەی منداڵەكە:






وشە - سه‌رخێڵ هاشم