ڕووهكی پیاز به‌وه جیا ده‌كرێته‌وه كه زۆرترین به‌كارهێنانی هه‌یه له چێشتخانه‌كانی دنیا، له لایه‌ن زۆربه‌ی كه‌س ده‌خورێت و به‌مه‌ش زۆرترین سوود به جه‌سته ده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆی بوونی ڕێژه‌یه‌كی زۆر له ماده دژه ئۆكسانه‌كان و ڤیتامینه‌كان و هه‌ندێك توخمه خۆراكی گرنگ، ده‌كرێت بۆ لایه‌نی جوانكاریش فه‌رامۆشی نه‌كه‌ن.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئه‌گه‌ر پێستی ده‌سته‌كانتان به ڕووهكی پیاز بشێلن، ئه‌وا ئه‌م سوودانه‌ی خواره‌وه به‌ده‌ست ده‌هێنن:
هێوركردنه‌وه‌ی سووتاوی: پیاز ماده‌ی پاككه‌ره‌وه‌ی تێدایه، یارمه‌تی نه‌هێشتنی به‌كتریا ده‌دات و چاره‌سه‌ری سووتاوی ده‌كات، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌كرێت ڕۆژانه ئه‌م كرداره به پیاز دووباره بكه‌نه‌وه بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك هه‌ست به نه‌مانی سووتاوییه‌كه‌ی ده‌كه‌ن.
دژایه‌تی چرچولۆچی ده‌كات: شێلانی ده‌ست به ڕووهكی پیاز چالاكی سوڕی خوێنی پێستی ده‌ست خێرا ده‌كات، به‌مه‌ش پێستێكی به بریقه و گه‌شاوه‌تان پێ ده‌به‌خشێت.
چاره‌سه‌ری په‌ڵه‌ی تۆخ ده‌كات: به‌ھۆی بوونی ماده خۆراكییه‌كان، پیاز خۆراك به پێست ده‌دات و لووسی ده‌كات، بۆ ئه‌مه‌یش پێویسته بۆ ماوه‌ی پێنج خولهك ده‌سته‌كانتان به ڕووهكی پیاز بشێلن.
چاره‌سه‌ری پاشماوه‌ی پێوه‌دانی مێشووله ده‌كات: زۆربه‌ی كه‌س تووشی پێوه‌دانی مێشووله ده‌بن، به‌ڵام به هۆی بوونی ماده دژه ئۆكسانه‌كان ده‌كرێت خۆتان له‌و شوێنه‌وارانه ڕزگار بكه‌ن.
شێداركردنه‌وه‌ی ده‌ست: به‌هۆی زۆر به‌كارھێنانی پێكهاته پاككه‌ره‌وه‌كان، ده‌كرێت پێستی ده‌ست به‌ره‌و وشكبوون بچێت، به‌ڵام پیاز هاوسه‌نگی شێداری بۆ ده‌سته‌كان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.