سیستەمی دۆزینەوەی ناوی دەنگدەران لە كۆمسیۆن كەوتەوە كار

:: PM:03:06:12/09/2017 ‌

دوای لە كاركەوتنی سیستەمی دۆزینەوەی ناوی دەنگدەران لە سایتی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە هەرێمی كوردستان، نیوەڕۆی ئەمڕۆ سیستەمەكە كەوتەوە كار.

ئەمڕۆ سێشەم 12تی ئەیلوول/ سێپتێمبەر، بەشی دۆزینەوەی ناوی دەنگدەران لە سایتی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێمی كوردستان، جارێكی تر كەوتەوە كار و ئێستە هاووڵاتییان دەتوانن ناو و شوێنی دەنگدانیان بدۆزنەوە.

لە بەشێكی سیستەمەكە داوای ژمارەی فۆڕمی خۆراك دەكات و پاشان ناوی پارێزگاكەت بنووسە و دواتر پەنجە بنێ بە "گەڕان"دا، كۆد و ناو و قوتابخانەی دەنگدانەكەت پێ دەڵێت كە لە ڕۆژی 15ـی ئەیلوول دەنگی پێ دەدەیت.

شێوازی ئەو سیستەمە بۆ ڕیفراندۆم و هەڵبژاردنەكانی مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2017ـی هەرێمی كوردستانە.

بۆ دۆزینەوەی شوێنی دەنگدانت كلیك لێرە بكە



وشە - رامیار جەواد