هه‌ندێ كه‌س، هاوشێوه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی "غاندی" به ته‌واوی واز له گۆشت و به‌رهه‌مه‌كانی ده‌هێنن و ده‌بنه‌وه ڕووه‌كی، به‌ڵام ئایا تا چه‌ند كاریگه‌ری باش یان خراپ له‌سه‌ر ته‌ندروستییان دروست ده‌كات.
ئه‌م جۆره كاره، ڕه‌نگه لایه‌نی باشی زۆر بێت و لایه‌نی خراپیشی هه‌بێ، پێگه‌یه‌كی ته‌ندروستی ئه‌و ورده‌كارییه‌ی به ڤیدیۆیه‌ك ڕوون كردووه‌ته‌وه كه چی له جه‌سته دێت ئه‌گه‌ر به ته‌واوی ببێت به ڕووه‌كی.
بوون به ڕووه‌كی واته، نه‌خواردنی گۆشتی سوور، په‌له‌وه‌ر، ماسی، شیر و به‌رووبه‌وومه‌كانی، ڕۆنی ئاژه‌ڵی، هه‌نگوین، ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ری هه‌یه چه‌ندان كاریگه‌ریی خراپ بۆ سه‌ر ته‌ندروستی دروست بكات.
له به‌رامبه‌ردا، چه‌ندان كاریگه‌ری باشیش دروست ده‌كات، بۆ نموونه به‌هیزبوونی قژ، نینۆكه‌كان، زیادبوونی زیره‌كی و زۆر شتی تر.
له‌م ڤیدیۆیه‌دا زۆربه‌ی ڕوو ده‌بێته‌وه: