موسڵ: سەدان کەس گووللەباران کرا و سەدان ژنی کوردیش گیرا

:: PM:05:30:04/11/2016 ‌


راڤینا شامداسانی، گووتەبێژ بەناوی کۆمیسیۆنی نەتەوەیەکگرتووەکان، بۆ مافەکانی مرۆڤ، ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند، توندڕۆوەکانی داعش سەدان کەسیان کوشتووە لەوانە
50کەسیان جیابووەکان بوون، 180 فەرمانبەری حکوومەتی عێراقی تێدایە.

زیاتر گووتی، 1600 کەس لەو شارۆکەی حەمام عەلیل گوازراوەتەوە بۆ تەلەعفەر، بۆ ئەوەی وەک پارێزبەندی مرۆیی بەکاربهێنرێت دژی فڕۆکە جەنگیەکان، هەندێک دەڵێن ئەوانە دەگوێزرێنەوە بۆ سووریا، رۆژی چوارشەممەش 150 خێزان لە حەمام عەلیل بۆ موسڵ گوازراونەتەوە.

رایگەیاند، توندڕۆوەکان منداڵەکانیان لە حەمام عەلیل کۆکردۆتەوە کە تەمەنیان لە نۆ ساڵ تێپەڕیوە و کردوونیان بە سەرباز.

بەپێی زانیاریەکان توندڕۆوەکان نزیکەی 400 ژنی کوردی ئێزدی و شیعە گرتووە لە تەلەعفەر و نزیکەی 200 کەسیشیان کوشتووە.



وشە - ڕێبین محه‌مه‌د