پەرلەمانتارێکی هەدەپ ئازاد کرا

:: PM:05:59:04/11/2016 ‌

پۆلیسی تورکیا کەمێک پێش ئێستە پەرلەمانتارێکی پارتی گەلانی دیموکراتی، سەری سورەیا ئاوندەری ئازاد کرد، دوای ئەوەی چەند کاتژمیر گیرا لە ئەنکەرە.

ئەمڕۆ هەینی، لەلایە دەسەڵاتدارانی تورکیاوە زنجیرەیەک گرتن دەستی پێکرد و ژمارەیەک لە پەرلەمانتار و هاوسەرۆکەکانی پارتی گەلانی دیموکراتی گیران بە بیانووی لێکۆڵینەوە لە شارەکانی باکوری کوردستان.

پۆلیسی تورکیا، پێشتر دوو پەرلەمانتاری تری ئەو پارتەیان ئازاد کرد.

ئەمڕۆ هەنی لە هەڵمەتەکەدا 12 پەرلەمانتاری پارتی گەلانی دیموکرات گیران لەوانەش هاوسەرۆکانی پارتەکە، سەلاحەدین دەمیرتاش، فیگان یوکسک داغ.



وشە - ڕێبین محه‌مه‌د