هێلیکۆپتەری نەناسراو ژمارەیەک سەرکردەی داعش بۆ شوێنێکی نادیار دەگوازێتەوە

:: PM:06:44:04/11/2016 ‌


سەرچاوەیەکی هەواڵگری، ئەمڕۆ هەینی بڵاوی کردەوە، ژمارەیەک هێلیکۆپتەر لە ناوچەی ساری تەپە لە پارێزگەی کەرکووک نیشتوونەتەوە، ژمارەیەک سەرکردەی داعشیان لەگەڵ خۆیان بردووە بۆ شوێنێکی نادیار.

سەرچاوەیەکە رایگەیاندوە، ئەو هێلیکۆپتەرانە دوو رۆژ پێش ئێستە هاتوون.

زیاتر گووتی، ژمارەیەک سەرکردەی داعشیان لەگەڵ خۆیان بردووە و هێلیکۆپتەرەکان عێراقی نەبوون و پێنج کاتژمێر بۆردمانی هەڕەمەکیان کردووە.

داعش رێکخراوێکی تیرۆرستی چەکداریە، لە سووریا لە قاعیدە جیابوونەوە و بەشێكی لە خاکی سووریا کەوتە دەستیان و دواتر هاتنە عێراق و شاری موسڵیان داگیر کرد.

لە ناوەندەکانی سیاسی و میدیاکانیش، ئەوە بڵاوکرایەوە داعش رێکخراوێکی هەواڵگریە و چەندین ووڵات بۆ ئامانج ووڵاتەکانیان هەواڵگری خۆیان لە رێکخراوەکەدا جێگیر کردووە.



وشە - ڕێبین محه‌مه‌د