کەمێک پێش ئێستە لە بەغدا لە ناوچەی ئەمین تەقینەوەیەک روویدا، و دە
کەس بەهۆیەوە بوونە قوربانی.
لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە و پۆلیس و دەزگە فریاگووزاریەکان
گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە، و زانیاری زیاتر بڵاو نەکراوەتەوە.
هەر ئەمڕۆ هەینی، لە بەغدا لە ناوچەی کەریعات بۆمبێکی چێندراوە تەقیەوە و کەسێکی کوشت و شەش کەسی تری بریندار کرد.
کوژراوەکە رەوانەی پزیشکی دادوەری کراو و نەخۆشەکانیش گوازرانەوە بۆ
نەخۆشخانە بۆ چارەسەر.