نرخی نەوت دابەزی

:: PM:08:54:04/11/2016 ‌

ئەمڕۆ هەینی، نرخی نەوت بەرەو دابەزین دەڕوات، لە ژێر کاریگەری کەمی داواکاری و گوومان لە رێککەوتنی وەبەرهێنەران.

لە کاتژمێر 0740 بە کاتی گرینج نرخی گرێبەستی خاوی برنت، 46.21 دۆلار بۆ بەرمیلێک و 14 سەنت دابەزیووە، گرێبەستی نەوتی خاوی ئەمەریکی رۆژئاوای تەکساس نۆ سەنت دابەزیووە نرخەکە بووتە 44.57 دۆلار بۆ بەرمیلێک.

بی ئێم ئای، ناوەندی توێژینەوە دەڵیت، داواکاری لاوازە و خستنە بازاڕیش بەهیزە و ئەوەش کاریگەری خراپی هەیە لەسەر نرخ، دەستوەردانەکانی ئۆپیک و پێشبین گۆڕانکاری بە تایبەت کەمکردنەوەی هاوبەش.

زیاتر دەڵێت، پێشبینی دەکرێت لە نێوان 43 بۆ 53 دۆلار بۆ بەرمیلێک، لەگەڵ چوونە ناوەوە بۆ ساڵی نوێ پیشبینیەکان نرخی ناوەندیان لە 55 دۆلاردا بۆ بەرمیلێک داناوە بۆ برنت، 53.5 بۆ نەوتی خاوی رۆژئاوای تەکساس لە 2017ەدا.



وشە - ڕێبین محه‌مه‌د