سەرچاوەیەکی تەناهی لە پارێزگەی سەلاحەدین، ئەمڕۆ هەینی، بڵاویکردەوە،
زیاتر لە 20 ئاوارە کوژراون و بریندار
بوون لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێک بۆیان دانراوە لە رۆژهەڵاتی پارێزگەی سەڵاحەدین
لە کاتێکدا بە نیازبوون لە شارۆکەی حەویجە هەڵبێن لە دەستی داعش.
ئێوارەی ئەمڕۆ بۆمبەکە تەقیوەتەوە و ژمارەیەک هاووڵاتی مەدەنی لە رێگە
بوون لە نێوان شاردێی عەلەم و شاخەکانی حەمرین لە رۆژهەڵاتی پارێزگەی سەڵاحەدین
بەرکەوتوون، زیاتر لە 20 کەس کوژراون و
برینداربوون.
هێزە تەناهیەکان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و قوربانیەکانیان
گواستۆتەوە.
دەیان هاوڵاتی مەدەنی تر پێشتر لەو رێگەیە بوونەتە قوربانی لەماوەی
رابردوودا بەهۆی بۆمبەچێنداراوەکانی داعش، لە کاتی هەڵاتنیان لە ناوچەکانی ژێر
دەستی داعش بۆ ناوچەکانی ژێر دەستی پێشمەرگە.