هێدێر نۆوێرت گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ڕای گه‌یاند، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێران پابه‌ند نه‌بووه به ناوه‌ڕۆكی ڕێككه‌وتنه ناوكییه‌كه، واشنتن سووره له‌سه‌ر دۆسیه‌ی پشكنینی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌یان و داوا له ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی بۆ وزه‌ی ناوكی ده‌كات بڕیاری له‌سه‌ر بدات.
له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد كه ڕێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا كراوه، هێشتا جێی پێداچوونه‌وه‌یه و دۆناڵد تره‌مپ ده‌یه‌وێ جارێكی تر چاودێری بكرێ و ئێمه هێشتا چاومان له‌وه‌یه كه ئاژانسی ئه‌تۆمی بۆ وزه‌ی ناوكی پشكنینی خۆی له‌سه‌ر ڕاستیی ئه‌وه ده‌ربخات كه ئایا ئه‌وان پابه‌ندن به ڕێككه‌وتنه‌كانه‌وه.
هێدێر ده‌ڵێ واشنتن پێی وایه تاران پابه‌ند نه‌بووه به ڕێككه‌وتنه‌كانه‌وه، نزیكترین به‌ڵگه‌ش ئه‌وه‌یه، به‌پێی ئه‌و ڕێككه‌وتنه پێویسته له‌سه‌ریان سه‌قامگیریی ناوچه‌كه و دنیا بپارێزن و كار بۆ تێكدانی ئاشتی نه‌ده‌ن، به‌ڵام ئه‌وان پابه‌ندی ئه‌و بنه‌مایانه نه‌بوون.
له لایه‌كی تره‌وه، نیكی هێلی نێردراوی ئه‌مه‌ریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له گوتارێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئێران چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بۆ ناوچه جیاكانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دزه پێ ده‌كات و یاسای قه‌ده‌غه‌كردن پێشێل ده‌كات، هه‌روه‌ها به‌رده‌وامه له هاوكاریكردنی تیرۆر، چونكه ئه‌و به به‌رده‌وامیی كێشه‌كان گه‌شه ده‌كات و هه‌میشه هه‌وڵی به‌رزكردنه‌وه‌یان ده‌دا. ده‌ڵێ، ئێران به‌رده‌وامه له گه‌شه‌پێدانی به‌رنامه ته‌كنه‌لۆجییه‌كه‌ی بۆ مووشه‌كی بالیستی كه ده‌توانێ سه‌ری ناوكی له‌خۆ بگرێ و به‌رده‌وام سوپا و پاسداری ئێرانی تاقیكردنه‌وه‌ی نوێی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن.
ساڵی 2015 وڵاتانی پێنج كۆ یه‌ك، ڕێككه‌وتنێكیان له‌گه‌ڵ ئێران له‌باره‌ی پرسی وزه‌ی ناوه‌كی ڕاگه‌یاند. ئه‌و رێككه‌وتنه دوای ماوه‌یه‌كی 18 مانگی به‌رپرسانی هه‌ر شه‌ش وڵاته‌كه له‌گه‌ڵ ئێران هات، كه له گفتۆگۆ و دانوستاندنی به‌رده‌وامدا بوون له شاره‌كانی جنێڤ، ڤییه‌نا، نیویۆرك و لۆزان.
به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه، له كووره ئه‌تۆمی فۆردۆ بۆ ماوه‌ی 15 ساڵ چالاكی پیتاندنی یۆرانیۆم وه‌ستێنرا، كووره‌ی ئه‌تۆمی ئاراك ته‌نیا ئاوی قورسی لێ هه‌ڵده‌گیرێ و له كووره‌ی ئه‌تۆمی باكوری ئه‌سفه‌هان بۆ بواری ئاشتی و به‌ڕێژه‌ی 3.67% پیتاندنی یۆرانیۆم ئه‌نجام ده‌درێت. هاوكات ئێران واز له په‌ره‌پێدانی مووشه‌كی بالیستی دێنێت، له ده‌ستوه‌ردان له كاروباری وڵاتانی ناوچه‌كه دوور ده‌كه‌وێته‌وه، له به‌رامبه‌ریشدا وڵاتانی دنیا گه‌مارۆی ئابوورییه‌كانی سه‌ر ئێران هه‌ڵده‌گرن.
ئه‌مه‌ریكا له سه‌رده‌می دۆناڵد تره‌مپ، له‌و ڕێككه‌وتنه په‌شیمانه و له گوتارێكدا سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ڕای گه‌یاند، ئه‌وه خراپترین ڕێككه‌وتن بووه كرابێت و له مانگی نیسانی ڕابردوو داوای پێداچوونه‌وه‌ی كرد، هه‌ر ئه‌مه‌شه وای كرد نوێنه‌ره‌كه‌یان له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، داوای پشكنینی ئه‌و بنكه سه‌ربازییانه‌ی ئێران بكات.