یه‌كێك له بێژه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی كه‌ناڵی ئاسمانی "ئێن ئاڕ تی" به ناوی (دیاری ئه‌نوه‌ر)، دوای حه‌وت ساڵ له كاركردنی به‌رده‌وام له‌و كه‌ناڵه‌دا، ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه و هۆكاری ده‌ست لهكاركێشانهوهكهشی ڕوون نه‌كردووه‌ته‌وه.
به‌م دواییه ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له كارمه‌ندانی ئه‌و كه‌ناڵه له "په‌یامنێر، كامێرامان، ده‌رهێنه‌ر، كارمه‌ندی ژووری هه‌واڵ و بێژه‌ره‌كان"، به‌بێ ئاشكرا كردنی هۆكاره‌كه‌ی واز له‌و كه‌ناڵه دێننن. له زنجیره‌ی وازهێنانهكانیش كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر بێژه‌ری كه‌ناڵه‌كه (دیاری ئه‌نوه‌ر)، له واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی ڕاگه‌یاند.
دوای ئه‌وه‌ی شاسوار عه‌بدولواحید خاوه‌نی گرووپی كۆمپانیاكانی نالیا، گرووپێكی به ناوی "به‌ره‌ی نه‌خێر"، بۆ دژایه‌تیكردنی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ڕاگه‌یاند، ژماره‌یه‌ك له كارمه‌ندانی كه‌ناڵه‌كه بڕیاریان دا واز له كاركردن له‌و كه‌ناڵه بێنن، هاوكات ژماره‌یه‌كیان به‌هۆی ناكۆكیان له‌گه‌ڵ بۆچوونه‌كانی خاوه‌نی "ئێن ئار تی" دوور خرانه‌وه.
(دیاری ئه‌نوه‌ر) له باره‌ی هۆكاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی هیچ زانیارییه‌كی ئه‌وتۆی نه‌خستووه‌ته ڕوو. جگه له‌وه "وشه" وێنه‌ی كۆمه‌ڵێك له كارمه‌ندانی ده‌ست له‌كاركێشاوه‌ی ئه‌و كه‌ناڵه بڵاو ده‌كاته‌وه.