زاپاد 2017ی ڕووسیا ترسی خستووەتە دڵی ناتۆوە

:: AM:09:21:14/09/2017 ‌

ئەمڕۆ پێنجشەم ڕووسیا لەگەڵ وڵاتی بیلاڕووسیا دەستیان بە مانۆڕێكی سەربازی هاوبەش كرد، هەرچەندە ڕووسیا دووپات لەوە دەكاتەوە كە ئامانجی مانۆڕە سەربازییەكە بەرگری لەخۆكردنە، بەڵام بەشێك لە وڵاتانی هاوپەیمانی باكوری ئەتڵەسی و یەكێتیی ئەوروپا  بەجۆرێكی تر خوێندنەوەی بۆ دەكەن و ئاماژە بەوە دەكەن، ئەمە نمایشكردنی هێزە و لە دەرگەكانی ئەوروپا مۆسكۆ ئەنجامی دەدات.

مۆسكۆ  وڵاتانی دڵنیا كردووەتەوە كە هیچ پێویست ناكات دوودڵ بن بەرامبەر بەو مەشق و ڕاهێنانە كە بە ناوی "زاپاد 2017" واتە "ڕۆژئاوا 2017" بە هاوبەشی لەگەڵ بیلاڕووسیا ئەنجام دەدرێن، بەگوێرەی زانیارییە بڵاوكراوەكان لە مانۆڕە سەربازییەكە 12 هەزار و 700 سەربازی ڕووسیا بەشداری مانۆڕە سەربازییەكەن و بە درێژایی سنووریی لیتوانیا و پۆڵەندا مانۆری سەربازی ئەنجام دەدەن.

ڤالێری گیراسیمۆڤ سوپاسالاری ڕووسیا ئاشكرای كرد، لە سەرەتای مانگی ئەیلوول/سێپتێمبەر لەگەڵ سەرۆكی لیژنەی سەربازی ناتۆ "پیتەر بافل" دانیشتووین و گفتوگۆمان لەسەری كردووە، بۆیە ئەو مانۆرە سەربازییە ماوەیەكە پلانی بۆ دانراوە و ئاراستە و داژایەتی كردنی هیچ وڵاتێكی دیاریكراو نییە.

مایكل فالۆن وەزیری بەرگریی بەریتانیا دووپاتی كردەوە، كە ئەو مانۆڕە سەربازییە دەیەوێ توانای بەرگریمان تاقی بكاتەوە، بەڵام پێویستە ئەوە بزانن كە ئێمە زۆر بەهێزترین و نیگەرانیشین لە بەهێزبوونی كارە دوژمنكارییەكانی ڕووسیا.

سەرچاوە/سكای نیوز.




وشە - باز ئه‌حمه‌د