توركیا.. تا ئێستە 20 كەناڵی تەلەڤزیۆن و ڕادیۆ داخراون

:: PM:04:01:01/10/2016 ‌

حكوومەتی توركیا بە تۆمەتی مەترسیداربوونیان بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی توركیا، دوای درێژكردنەوەی حاڵەتی نائاسایی، بڕیاری داخستنی 20 كەناڵی تەلەڤزیۆن و ڕادیۆی لە وڵاتەكەی دەركرد، میدیاكارانیش ئەمە بە سەركوتی ئازادی دەربڕین دەزانن، ڕەتی دەكەنەوە پێوەندی بە كودەتاكەی 15 تەمووز/یۆلیۆ هەبێت.

دەسەڵاتدارانی توركیا بڕیاریان دا 20 كەناڵی رادیۆ و تەلەڤزیۆن دابخەن، ئەوەشی بووەتە جێی سەیر و سەمەرە، لەو بڕیارەدا یەكێك لە كەناڵە تەلەڤزیۆنە داخراوەكان، كەناڵێكی منداڵانە.

هۆكاری داخستنی ئەو كەناڵانە بە تۆمەتی "پشتیوانیكردنی كورد و بزووتنەوەكەی فەتحوڵا گولەن"ە و رۆژنامەنووسان و میدیاكارانیش دەڵێن، داخستنی كەناڵەكان هیچ پێوەندی بە كودەتا سەربازییەكەی 15 تەمووز/یۆلیۆ نییە، بەڵكو هەوڵی حكوومەتی ئاكپارتییە بۆ سەركوتكردنی میدیاكاران و دەزگە میدیایییەكان.

رۆبەرت ماهۆنی لە لیژنەی پاراستنی رۆژنامەنووسانی توركیا لەوبارەوە دەڵێ، ئەو بڕیارانە گورزی كوشندە لە ئازادی دەربڕین و سیاسی دەدات لە توركیا، كارێكی سەیر و نامۆیشە كاتێك حكوومەت كەناڵێكی منداڵان بەهۆی مەترسی لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی دادەخات.

وشە/پێگەی مەیادین، و:باز.


وشە - باز ئه‌حمه‌د

ئه‌م بابه‌ته 338 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌