دادگەی وڵاتی ژاپۆن بڕیاری سەپاندنی سزای 14 مانگ گرتنی بەسەر هاووڵاتییەكدا سەپاند، ئەمەش دوای كوژرانی ژنێك و برینداربوونی یەكێكی تر، بە هۆی ئەنجامدانی یاریی "پۆكیمۆن گۆ"وە لە كاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلدا، لەلایەن شۆفێرێكەوە.
بە گوێرەی ئەو هەواڵانەی كە میدیا و كەناڵە تەلەڤزیۆنییەكانی ژاپۆن بڵاویان كردووەتەوە، دادگەی هەرێمی تۆكۆشیمای رۆژئاوای وڵاتی ژاپۆن، بڕیاری دا بە سەپاندنی سزای بەندكردن بەسەر شۆفێرێك بە ناوی كیجی جۆ، بە تۆمەتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل بە كەمتەرخەمی و سەرەڕۆیی، كە ئەم كارەشی بووەتە هۆی كەوتنەوەی ئەو رووداوە و كوژرانی ئەو ژنە و برینداربوونی ئەوی تر.
بە گوێرەی زانیارییەكان، پارێزەری داواكار داوای كردووە، ئەو شۆفێرە بۆ ماوەی 20 مانگ بێتە گرتن، چونكە لە كاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلدا ئاگەداری بەردەم خۆی نەبووە و بە تەواوی سەرقاڵی یارییەكە بووە و خۆی كێشاوە بەو دوو ژنەدا.
لە ئێستەدا ئەم رووداوەش وەك یەكەم رووداوی هاتوچۆ، كە هۆكارەكەی بگەڕێتەوە بۆ یاریی "پۆكیمۆن گۆ" لە وڵاتی ژاپۆن تۆمار كراوە.
سەرچاوە: سپوتنیك