بزووتنەوەی گۆڕان بۆ تاوتوێکردنی پرسی کشانەوە یان مانەوە لەناو پەرلەمان و حکوومەت و حکومەتە خۆجێییەکانی کوردستان لە کۆبوونەوەدایە .
بەیانی ئەمڕۆ شەموو، پێنجی تشرینی دووەم/نۆڤەمبەر جڤاتی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان کۆ بوونەوە و ئێستە لەناو کۆبوونەوەدان بڕیار لەسەر پرسی مانەوە یان بەردەوامبوونیان دەدەن لەناو پەرلەمان و حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتە خۆجێیەکان.
بەپێی زانیارییەکانی "وشە" بزووتنەوەی گۆڕان زیاد لە دوو مانگە ئامادەکاری بۆ ئەو کۆبوونەوەیە دەکات و ئەگەری کشانەوەیە لە پەرلەمان و حکوومەت و دەستبەرداربوون لە پۆستی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان.
ئەنجامی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی گۆڕان دەکرێت بە بڕیاری فەرمی و کاری پێ دەکرێت و کشانەوە لە حکوومەت و پەرلەمان و حکوومەتە خۆجێییەکان لەو کۆبوونەوەیەدا دەخرێتە دەنگدان.
ئەندامێکی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان بە میدیاکانی راگەیاندووە، بۆ كشانه‌وه له‌حكوومه‌ت پرس به‌و حزب و لایه‌نانه ده‌كه‌ن كه پێكه‌وه پرۆژه‌ی هاوبه‌شیان بۆ پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و ده‌ستوور پێشكه‌ش كردووه ئه‌وانیش چوار حیزبه‌كه‌ن.
روونیشی دەکاتەوە، له‌پرسی كشانه‌وه‌ش له حكوومه‌ته خۆجییه‌كان پرس و راوێژ به یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان ده‌كه‌ین، واتا دوای پرس کردن بە یەکیتی نیشتیمانی کوردستان بڕیاری مانه‌وه یاخود كشانه‌وه ده‌دەن.
ئه‌م قسانه‌ی بزووتنه‌وه‌كه و به‌رنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی له كاتێكدایه، پێشتریش چه‌ندان سه‌ركرده‌ی تری ئه‌و حزبه باسی كشانه‌وه‌یان له حكوومه‌ت كردووه، به‌ڵام ته‌نیا قسه بووه و تا ئێسته وه‌ك كردار هه‌ڵوێستێكی ڕه‌سمی له‌لایه‌ن ئه‌و بزووتنه‌وه نه‌بیستراوه.
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان دوای جیابوونه‌وه‌ی له یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و دروستبوونی گرژییه‌كی گه‌وره‌ی میدیایی له‌نێوان هه‌ردوولا دروست بوو و سووكایه‌تی زۆریان به‌یه‌كتر كرد، له هه‌ڵبژاردنی 25 ته‌مووز/یۆلیۆی 2009 به‌شداری كرد و توانی 25 كورسی به‌ده‌ست بهێنێ و وه‌ك ئۆپزۆسیۆن له په‌رله‌مان مایه‌وه و له هه‌ڵبژاردنی 21 ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 2013 ئه‌و حزبه توانی 24 كورسی به‌ده‌ست بهێنێت.