خواردنەوەی قاوە بۆ چی باشە؟

:: PM:12:57:05/11/2016 ‌

قاوە تام و بۆنێكی تایبەت و خۆشی هەیە، بەشێوەیەكی بەرچاو لە وڵاتانی ئاسیادا بەناوبانگە، بۆچوونێك هەیە كە پێی وایە كە قاوە زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت، بەڵام لێرەدا 10 سوود لە سوودەكانی قاوە باس دەكەین، كە وات لێ دەكات قاوە بخۆیتەوە و ببێت بە یەكێك لە باشترین خواردنەوەكانت و ئەو بۆچوونەش ڕەد بكەیتەوە: 

1- مولوولەكانی خوێن چالاك دەكات:
قاوە هانی زیاتر بەرهەم هێنانی ئۆكسیدی نیتریك دەدات لە جەستەدا، خواردنەوەی قاوە وا دەكات كافایین زۆربێ بۆ ماوەیەكی كەم لەسەر پەستانی خوێن بەتایبەت ئەگەر بڕێكی زۆری لێ بخۆیتەوە، بەڵام پەستانی خوێن دووبارە دەگەڕێتەوە باری ئاسایی خۆی، ئەگەر قاوەكە بە بێ كافایین بێت. لێكۆڵینەوە جیاوازەكان ئەوەیان سەلماندووە كە دوای 8 هەفتە لە خواردنەوەی قاوە پەستانی خوێن دادەبەزێ بەشێوەیەكی دیار. 

2- یارمەتی باشبوونی ئاستی كۆلستڕۆڵ دەدات لە خوێندا:
قاوە وەك چا وایە مادەی دژە ئۆكسیدی تێدایە كە یارمەتی باشكردنی ئاستی كۆلیستڕۆڵ دەدات لە خوێندا و یارمەتی پاراستن لە نەخۆشییەكانی دڵ دەدات.

3- بوونی كافایین لە قاوەدا یارمەتی باشتركردنی بەهرە وەرزشییەكان دەدات بەتایبەت كاتێك وەرزشوانەكان كەم دەخەون ئەمەش سوودی هەبووە بۆ ژمارەیەكی زۆر لە ڕاهێنەرە وەرزشییەكان.

4- كەمكردنەوەی تووشبوون بە شێرپەنجەی جگەر و نەخۆشییەكانی جگەر:
قاوە مادەیەكی تێدایە ناو دەبرێ بە paraxanthine یارمەتی هاوسەنگی زیادبوونی مادە كیمیایییەكان دەدات لە خانەكاندا لە شێرپەنجەی جگەر و نەخۆشییەكانی جگەر.

5- یارمەتی كەمبوونەوەی تووشبوون بە مەترسییەكانی شەكرە دەدات:
قاوە بەشیوەیەكی تایبەت ڕێگە دەگرێت لە زیادبوونی مادەی hIAPP كە لەم دواییانەدا دۆزرایەوە لە ناو پەنكریاس. hIAPP لە پەنكریاسی ئەو كەسانەدا هەیە كە بە دەست نەخۆشیی شەكرەی جۆری دووەوە دەناڵێنن.

6- قاوە ڕێگە دەگرێت لە تووشبوون بە نەخۆشیی پاركینسۆن:
لێكۆڵەرەوان ئەوەیان دۆزییەوە كە بەكارهێنانی چەند كووپێك قاوە ڕۆژانە ڕێگە دەگرێت لە تووشبوون بە نەخۆشیی پاركینسۆن.
پاركینسۆن، نەخۆشییەكە سیستەمی ناوەوەی لەشی مرۆڤ تێك دەدات و وا دەكات هاوسەنگی لەدەست بدات، لەئەنجامی ئەمەش خانەكانی دەماخ زیانیان پێ دەگات.
 
7- ڕێگە دەگرێت لە كلۆربوونی ددان:
مادەیەك هەیە لە قاوەدا كە بە عەرەبی پێی دەگوترێ ئەلعەفس، یارمەتی كەمبوونەوەی دروست بوونی كلس دەدات. خواردنەوەی قاوە ڕێگە دەگرێت لە گەشەی بەكتریا وەك بەكتریایانەی بەرپرسی سەرەكین لە تووشبوون بە كلۆری ددان.

8- ڕێگە دەگرێت لە تووشبوون بە سەرئێشە:
قاوە كاریگەری هەیە لەسەر ڕەگی دەمار لە دەماخدا یارمەتی دەدات بۆ بچووكبوونەوەی مولوولەكانی خوێن و خواردنەوەی قاوە لە سەرەتاكانی تووشبوون بە سەرئێشە ڕێگە دەگرێت لە تووشبوون بە سەرئێشەیەكی قورس.

9- یارمەتیمان دەدات لە كەم هەستكردن بە ماندووبوون و ئازار:
بەكارهێنانی قاوە پێش دەستپێكردن بە ڕاهێنانێكی سەخت، یارمەتیمان دەدات لە هەست نەكردن بە ماندووبوون و ئازار. كافایین مادەیەكی تێدایە ناو دەبرێ بە adenosine یارمەتی چالاكبوونی خانە ئازار وەرگرەكان دەدات.

10- پارێزگاری لە پێستێكی تەندروست دەكات:
پارێزگاری لە تەندروستی پێست دەكات، وەك پێشتر باسمان كرد مادەی دژە ئۆكسیدی تێدایە كە ڕێگە دەگرێت لە تووشبوون بە شێرپەنجەی پێست، دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی كێشەكانی پێست وەك زیپكەی گەنجان و ئەكزیما كە نەخۆشییەكی پێستە.

سەرچاوە: thaqafnafsak


وشە - موحسین شابان