به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پێشبینییه‌كانی خۆی بۆ دۆخی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی شاره‌كانی باشووری كوردستان ڕاگه‌یاند.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، ئه‌مڕۆ چوارشه‌م ئاسمانی كوردستان له ژێر كاریگه‌ری نزمه پاڵه‌په‌ستۆی وه‌رزی گه‌رمی ساڵانه ده‌بێ، له هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و كه‌ركووك ئاسمان ساماڵ ده‌بێ له‌گه‌ڵ هه‌ندێ په‌ڵه هه‌وری جیا جیا، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 42 پله و نزمترین پله‌یش 23 پله‌ی سیلیزی ده‌بێ.
هه‌روه‌ها سبه‌ی پێنجشه‌م به هه‌مان شێوه ئاسمانی كوردستان له ژێر كاریگه‌ری نزمه پاڵه‌په‌ستۆی وه‌رزی گه‌رمی ساڵانه ده‌بێ، له هه‌ولێر و دهۆك ئاسمان ساماڵ ده‌بێ، له سلێمانی و كه‌ركووكیش ئاسمان ساماڵ ده‌بێ له‌گه‌ڵ هه‌ندێ هه‌ور، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 41 پله و نزمترین پله‌یش 22 پله‌ی سیلیزی ده‌بێ.